زۆر كه‌س به‌هۆی كه‌میی ڤیتامین دی له جه‌سته‌یان، په‌نا بۆ ته‌واوكه‌ره‌كان ده‌به‌ن بۆ زیادكردنی ئه‌م ڤیتامینه، جا له جۆری ده‌رزی و حه‌ب یان ئه‌و خۆراكه‌ی كه زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن به ڤیتامین D، به‌ڵام بێ ئاگان له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕۆیی له وه‌رگرتنی ئه‌و ڤیتامینه بكه‌ن بۆ جه‌سته‌یان، ئه‌وا كاریگه‌ریی لاوه‌كی له‌سه‌ر گورچیله و ئه‌ندامه‌كانی تری له‌ش ده‌بێت.
له‌م ڕاپۆرته‌دا
elconsolto پێداچوونه‌وه به‌و بابه‌ته‌ی ماڵپه‌ڕی healthline ده‌كات كه باس له زیانه‌كانی زیاده‌ڕۆیی ڤیتامین D بۆ گورچیله ده‌كات.
نابێت ته‌واوكه‌ری ڤیتامین D به‌بێ ڕاوێژی پزیشكی بخورێت
به‌زۆری مرۆڤ له ئه‌نجامی زیاده‌ڕۆیی له خواردنی ڤیتامین D تووشی زیانی لاوه‌كی ده‌بێت له گورچیله‌كانی، چونكه ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كریاتین له خوێندا، بۆیه پزیشكه‌كان هۆشداری ده‌ده‌ن له خواردنی بڕێكی زۆری ڤیتامین D، به‌و پێیه‌ی بڕی ڕۆژانه‌ی ڤیتامین D بۆ كه‌سێك له نێوان 400 بۆ 1000 یه‌كه زیاتر نییه.
زیانه‌كانی ڤیتامین D بۆ گورچیله
زۆر له توێژینه‌وه‌كان به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتوون كه زیاده‌رۆیی له خواردنی ڤیتامین D ، ده‌بێته هۆی دروستبوونی هه‌ندێك كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر گورچیله، وه‌ك:
لاوازبوونی توانای گورچیله و خراپكردنیان له ڕزگاربوون له ژه‌هره‌كان.
له‌كاركه‌وتنی گورچیله.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالیسیۆم له خوێندا.
دروستبوونی به‌ردی گورچیله.
به ئاسانی تووشی سكچوون یان قه‌بزیت ده‌كات.
ژه‌مه گونجاوه‌كانی ڤیتامین D
ڤیتامین D ئێسكه‌كانی له‌ش به‌هێز ده‌كات له ئه‌نجامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی كالیسیۆم له جه‌سته‌دا، به‌ڵام پێویسته ئاستی ڤیتامین D له 1000 یه‌كه زیاتر نه‌بێت له ڕۆژێكدا، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ر ئاڵۆزییه‌كی ته‌ندروستی.
هه‌روه‌ها ده‌توانرێ ڤیتامین D له تیشكی خۆر یان خواردنی هه‌ندێك خۆراكی ده‌وڵه‌مه‌ند به‌م ڤیتامینه یان ته‌واوكه‌ری خۆراك كه له‌لایه‌ن پزیشكی پسپۆڕه‌وه بۆی دیاری كراوه، له‌گه‌ڵ ژه‌مه تایبه‌ته‌كانی وه‌ك شیر و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو به‌ده‌ست بهێنرێت.
ئایا ده‌توانرێ ته‌واوكه‌ری ڤیتامین D بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر بخورێت؟
پزیشكێك ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه كه نابێت ته‌واوكه‌ری ڤیتامین D به‌بێ ڕاوێژی پزیشكی بخورێت، به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ر كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی، له‌وانه ته‌ندروستیی گورچیله‌كان، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، بۆڕیی خوێن، جه‌ڵته‌ی مێشك، شێرپه‌نجه و ژه‌هراویبوون.