واژوو بۆ دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن لە عێراقدا كۆ دەكرێتەوە

:: PM:02:25:19/03/2023 ‌
پێشنیازە یاسایەك پێشكەش كراوە بۆ ئەوەی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان دروست بكرێ، بۆ ئەم مەبەستە 15 واژوو كۆ كراوەتەوە. 

ئەمڕۆ یەكشەم 19ی ئادار، بەپێی ئەو وێنەیەی "وشە" دەستی كەوتووە، لە پەرلەمانی عێراقدا واژوو كۆ دەكرێتەوە بۆ دروستكردنی بەرەیەكی ئۆپۆزسیۆن لەناو هۆڵی پەرلەمان.

بەپێی ئەوەی لە وێنەكەدا دەركەوتووە، 15 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران واژوویان كردووە، بۆ ئەوەی ئەو بەرەیە دروست بكرێت.

ئەو واژوو كۆكردنەوەیە لەلایەن د. رائید حەمدان ئەندامی لیژنەی یاسای پەرلەمان كۆ كراوەتەوە و پێشنیازە یاسایەك پێشكەش كراوە.

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە 329 كورسی پێكدێت، بەجۆرێك 17 فراكسیۆنی جیاواز و 43 ئەندامی سەربەخۆ تێیدا بەشدارن، بەڵام فراكسیۆنی یەكگرتوو، نەوەی نوێ، كۆمەڵی دادگەری و چەند فراكسیۆنێكی تر، ئۆپۆزسیۆنن.






وشە - زریان تەها