هێزێكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه ده‌گوترێ سه‌ر به بافڵ تاڵه‌بانین، رێگریان له ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كردووه و سووكایه‌تیان پێی كردووه، هاوكات هه‌مان هێز هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر كچی شه‌هیدێكی فه‌رمانده‌ی حزبه‌كه.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر، سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌رپرس، به "وشه"ی گوت كه هێزێكی بافڵ تاڵه‌بانی كه له‌لایه‌ن "دێراو شێخ جه‌مال تاڵه‌بانی" سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێ، ئۆتۆمبێلی "په‌روین كاكه‌حه‌مه" ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان لای هۆتێل پاڵاس راگرتووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ سه‌ندووه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پشتگیری لاهوور شێخ جه‌نگی ده‌كات و ئه‌مڕۆ له‌سه‌ردانی بۆ لای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵی بووه، هێزه‌كه‌یش كه رێگریان لێ كردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێ بردووه.
هه‌مان سه‌رچاوه زانیاری ئه‌وه‌یشی داوه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی،لای پردی كۆبانێ هه‌ڵیانكوتاوه‌ته‌وه سه‌ر "لاوین ئازاد" كچی ئازاد سه‌گرمه پێشمه‌رگه‌ی دێرینی یه‌كێتی كه ئه‌ویش به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی لاهوور شێخ جه‌نگییه و سه‌رباری راگرتنی سووكایه‌تی زۆریان پێی كردووه.
لاهوور شێخ جه‌نگی ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م جووڵه‌ی وه‌ك هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی ئه‌نجام دایه‌وه كه كۆبوونه‌وه‌ی بوو له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، پێده‌چێ ئه‌وه‌یش كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر یه‌كێتی جێهێشتبێت.