جارێكی تر په‌كه‌كه و یه‌كێتی بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ناهی هه‌رێمی كوردستان تێكبده‌ن، ده‌ستیان تێكه‌ڵ كردووه‌ته‌وه و هه‌رێمی كوردستانیش بێ حاكم ده‌زانن و خه‌ریكی ته‌راتێنن، ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر حیسابی هه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان، كاری سه‌ربازیی خۆیان بكه‌ن و وڵاتان دژی هه‌رێم هان بده‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌و پیلانانه‌یه كه په‌كه‌كه له رابردوو هه‌یبووه و یه‌كێتیش له‌م كاته‌دا به‌شداره تێیدا.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، هه‌ر وڵات و حزب و لایه‌ن و گرووپێك هه‌وڵ بدات ئاژاوه و پیلان دژی خه‌ڵكی كوردستان و دژی پارتی بگێڕێت، له كۆتادا تووشی شكست و شه‌رمه‌زاری ده‌بێت و له رابردووش‌دا ئه‌وه‌مان بینیوه كه چۆن تووشی ئه‌و شه‌رمه‌زارییه بوون.
ئه‌وه‌یشی گوت، ئه‌گه‌ر سه‌یری مێژوو بكه‌ین، بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هێزی زۆر گه‌وره و پیلانی زۆر مه‌ترسیدار دژی پارتی و بزاوتی نه‌ته‌وه‌ی كورد كراون، بگره له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام پارتی به‌سه‌بر و خۆڕاگر بووه و به ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و باوه‌ڕ به دۆزه‌كه‌ی، شكستی به هه‌موو ئه‌و هه‌وڵ و پیلانانه هێناوه، ئه‌مڕۆیش پارتی له هه‌ر هه‌موویان به هێزتر و خوڕاگرتره.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی، هه‌ر جارێك ببینن هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ عێراق نزیكی رێككه‌وتنه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ماف و شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌بینین ئه‌وانه‌ی كه هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ پارتی له حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و هه‌موو داوده‌زگای حكوومه‌ت، له جیاتی ئه‌وه‌ی هاوكاری پارتی بكه‌ن بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م هه‌رێمه و بۆ گره‌نتیكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، ده‌ست ده‌خه‌نه ناو ده‌ستی دوژمنان بۆ تێكدانی ئه‌م هه‌رێمه، وه‌ك هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ئاگادارن له‌مدواییه‌دا كه‌وتنی دوو هه‌لیكۆپته‌ری په‌كه‌كه، ئه‌مه یه‌كێك له‌و هه‌وڵ و پلانانه‌یه بۆ دژایه‌تكردنی هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ئاژاوه و ناسه‌قامگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نه‌ی كه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش باسی كردووه.
ته‌حسین غه‌ریب چاودێری سیاسی له سلێمانی، بۆ ''وشه'' گوتی، خۆی په‌كه‌كه بۆ ئه‌وه دروست بووه له به‌رژه‌وه‌ندی كورد بدات له هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستان، له باكور هیچ سوودێكی نه‌بووه و تا ئێسته نه‌یتوانیوه گه‌ڕه‌كێك و گوندێكیش ئازاد بكات و مه‌گه‌ر له دووره‌وه ته‌ماشا بكات، رۆژئاوا ئه‌وه حاڵێتی كه هه‌مووان ده‌یبینن، له هه‌رێمی كوردستانیش هه‌موو كار و پلانێكی خۆی داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی زیان به ناوچه‌كه بگه‌یه‌نێت.
''بینیمان چۆن له رابردوو هێرشیان ده‌كرده سه‌ر پێشمه‌رگه و قوربانی هه‌بوو، بۆمب و مینیان بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌نایه‌وه، پیلان له دوای پیلان، ته‌قه‌كردن له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، هه‌ر ناوچه‌یه‌ك په‌كه‌كه بیه‌وێت سه‌ره‌تا ئه‌و ده‌ڕوات و دواتر توركیاش دوای ده‌كه‌وێت، جێبه‌جێكاری ئه‌جێندای ده‌ره‌كین، ئه‌وان هاتوون له گونده‌كانی كوردستانه‌وه شه‌ڕی وڵاتێكی وه‌ك توركیا ده‌كه‌ن، ئه‌مه سیاسه‌تی گرووپێكه و له ناوخۆش لایه‌ن هه‌یه هاوكارییان ده‌كات''. ته‌حسین غه‌ریب وای گوت.
كه‌ریم حوسێن كه هاووڵاتییه و پێی وایه، ئێسته دوو لایه‌ن دژی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ردووكیان سیاسه‌تێك جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، یه‌كێتی چونكه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له مه‌ترسیدان، ده‌ستی به هه‌موو شتێك كردووه كه ببێته هۆكاری دروستبوونی ئاڵۆزی بۆ هه‌رێمی كوردستان و دروستكردنی ناسه‌قامگیری، ئه‌وه‌ی كه په‌كه‌كه ده‌یكرد، ئێسته یه‌كێتیش ده‌یكات و پێكه‌وه كار ده‌كه‌ن و له چه‌ند رۆژی رابردووش‌دا ئه‌وه به‌روونی ده‌ركه‌وت كه چۆن پێكه‌وه كاریان كردووه، مه‌ترسییان دروست كردووه بۆ سه‌ر هه‌رێم و خه‌ڵكیش.
وشه/ تایبه‌ت