ئه‌لزه‌هایمه‌ر بڵاوترین جۆره‌كانی خه‌ڵه‌فانه كه مرۆڤ زیاتر له كاتی به‌ته‌مه‌نداچووندا تووشی ده‌بێت، زانایان پێیان وایه ئه‌و حاڵه‌ته ته‌نیا پێوه‌ست نییه به پیرییه‌وه، به‌ڵكو چه‌ند هۆكارێك هه‌ن مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری تووشبوون زیاتر ده‌كه‌ن.
د. ئازاد حه‌سه‌ن خدر پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی مێشك و ده‌مار، بۆ ''وشه'' 10 خاڵی سه‌ره‌كی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌لزه‌هایمه‌ر ئاشكرا كرد، ئه‌مه‌یش خاڵه‌كانه:
یه‌كه‌م: بۆماوه‌یی، ئه‌گه‌ر كه‌سێكی نزیك پێشتر ئه‌لزه‌هایمه‌ری هه‌بووبێت، ئه‌وا ئه‌گه‌ری تووشبوونت زیاد ده‌كات.
دووه‌م: له‌گه‌ڵ پیربووندا مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشیی ئه‌لزه‌هایمه‌ر زیاتر ده‌كات.
سێیه‌م: زه‌برێكی توند به‌ر سه‌رت بكه‌وێت.
چواره‌م: هه‌بوونی نه‌خۆشیی شه‌كره بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
پێنجه‌م: چه‌وری به‌رز له جه‌سته‌دا.
شه‌شه‌م: به‌رزیی فشاری خوێن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ.
حه‌وته‌م: كه‌مخه‌وی و خه‌مۆكی و دڵه‌ڕاوكێی زۆر.
هه‌شته‌م: خواردنه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری كحوول و كێشانی جگه‌ره.
نۆیه‌م: نه‌خۆشی ''داون'' مه‌نگۆلی ئه‌گه‌ری تووشبوون به ئه‌لزه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
ده‌یه‌م: جه‌ڵته‌ی مێشك و جه‌ڵته‌ی دڵ، ئه‌گه‌ری تووشبوون به ئه‌لزه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
هۆشداریی ئه‌وه‌یش ده‌دات كه باشترین و ته‌ندروستترین رێ بۆ خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشییه، پێڕه‌كردنی ژیانێكی ته‌ندروسته، به‌شێوه‌یه‌ك خواردن و خواردنه‌وه‌ی زیانبه‌خش مه‌خۆ و مه‌خۆره‌وه، رۆژانه وه‌رزش بكه و هه‌وڵ بده زۆریش بچیته ناو سروشت، به‌مشێوه‌یه ده‌توانی رێگری بكه‌یت له‌م نه‌خۆشییه.