به‌و پێیه‌ی رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز خه‌ڵكانێكی زۆر ده‌چنه ده‌ره‌وه، قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت له شه‌قامه‌كانی ناو شار و ده‌ره‌وه‌ی شار، بۆیه شاره‌زایه‌ك چه‌ند رێنوێنییه‌ك به شۆفێران ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسیی رووداوی هاتوچۆ و شڵه‌ژان له كاتی شۆفێریدا پارێزراو بن.
وه‌ك هۆشیاركردنه‌وه‌ی شۆفێران، كاروان ره‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، شۆفێر ده‌بێت زۆر ئاگادار بێت له‌م چه‌ند رۆژه‌ی نه‌ورۆز كه ده‌چنه ده‌ره‌وه و گه‌شت ده‌كه‌ن، به‌گشتی ده‌بێت ره‌چاوی رێگه‌وبان بكه‌ن به هه‌موو حاڵه‌ته‌كانیه‌وه ''چۆڵی، قه‌ره‌باڵغی، خراپیی شه‌قام و رێیه‌كان، هه‌وراز یانیش دابه‌زین له هه‌وراز''، ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ت زانی، ده‌توانی كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێل و ته‌واوی رێیه‌كه‌یش بكه‌یت.
''كاتێكیش له شوێنێك وه‌ستایت و ویستت بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر دانیشیت له‌و جێیه و سه‌یران بكه‌یت،باشتره ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له شوێنێكی گونجاو رابگریت تا رێی خه‌ڵك نه‌گرێت، له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و شۆفێرانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كانیان گێڕی مانوێڵه ''عادییه'' له یه‌ك رایبگرن و ئه‌و شۆفێرانه‌یشی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گێڕی ئۆتۆماتیكه له P رایبگرن به هاندبره‌یكه‌وه، ئه‌مه‌یش به مه‌به‌ستی نه‌خزان و نه‌ڕۆیشتنی ئۆتۆمبێله‌كه''. كاروان ره‌زا وای گوت.
ئه‌وه‌یشی گوت، خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه‌م كه‌س هه‌ن گرنگیی پێ ده‌ده‌ن، فێردانی كیسه‌ی زبڵ له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان یان له قه‌راخی شه‌قامه‌كان، ئه‌مه مه‌ترسیی هه‌یه بۆ ئۆتۆمبێل، به‌شێوه‌یه‌ك كاتێك كه ده‌گه‌ڕێیته‌وه له سه‌یران، هه‌ڵبه‌ت شه‌قام زۆر قه‌ره‌باڵغه، شۆفێرێك خۆی بدات له‌و عه‌لاگه‌یه هه‌م بۆ ئۆتۆمبێله‌كه زیانبه‌خشه كه له‌وانه‌یه له خاشاكه‌كه بچنه ناو به‌شی ژێره‌وه‌ی بزوێنه‌ر و گرفت دروست بكات، هه‌میش بۆ شێواندنی ژینگه‌كه زیانبه‌خشه.
له كۆتادا ده‌ڵێ، خاڵێكی زۆر گرنگ هه‌یه پێویسته له بیر نه‌كرێت، ئه‌ویش كاتێك شه‌و به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌تدا دێت و شه‌قامیش قه‌ره‌باڵغه، هه‌وڵ بده لایتی نزم به‌كار بهێنیت و دوور بیت له به‌كارهێنانی لایتی به‌رز ''فوول''، هه‌روه‌ها گرنگه هۆڕن به‌كار نه‌هێنیت، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی زۆر له پێش و پاشت هه‌ن له‌وانه‌یه تووڕه‌بن یانیش پێی بێزار بن، بۆیه هه‌میشه له‌سه‌رخۆ و به مێشكێكی سارده‌وه شۆفێریی بكه، تا تووشی رووداوی هاتوچۆ نه‌بیت.
جه‌ژنی نه‌ورۆز جه‌ژنێكی نه‌ته‌وه‌یی كورده و سه‌ری ساڵی كوردییه، هه‌موو ساڵێك له 21ی ئادار ده‌ست پێ ده‌كات، خه‌ڵكی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاگر ده‌كه‌نه‌وه و ده‌چن بۆ سه‌یران و جه‌ژنه‌كه پیرۆز ده‌كه‌ن له یه‌كتر.