ئاوی برنج سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی و جوانكارییه بۆ قژ، به‌و پێیه‌ی قژ به‌هێز ده‌كات و بریقه‌داری ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێ له هه‌ڵوه‌رینی ده‌گرێت به به‌هێزكردنی پێكهاته‌ی ڕه‌گی قژه‌كه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی گۆڤاری "
Jolie" بۆ گرنگیدان به ته‌ندروستی و جوانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه؛ ئاوی برنج ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی وه‌ك B،C، E و پرۆتین، ترشه ئه‌مینییه‌كان، دژه ئۆكسێنه‌ره‌كان، كه یارمه‌تی گه‌شه‌كردنی قژ ده‌ده‌ن و پێكهاته‌ی ڕه‌گه‌كه‌ی به‌هێز ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش هه‌ڵناوه‌رێت و قژه‌كه تووشی شكان نابێت، نه‌رمییه‌كی زۆری پێ ده‌به‌خشێت، هه‌روه‌ها بریقه‌دار و سه‌رنجڕاكێشی ده‌كات.
پێویسته هه‌فته‌ی دووجار به‌كاری بهێنیت
له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئاماده‌كردنی Jolie ئاماژه‌ی به‌وه دا، نیو كووپ برنجی سپی كه ده‌بێت به باشی بشۆرێته‌وه، له‌ناو مه‌نجه‌ڵێكی بكه و یه‌ك كووپ ئاوی تێكه، بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك بیكوڵێنه. دوای ئه‌وه برنجه‌كه له ئاوه‌كه بپاڵێوه، پاشان ئاوی برنجه‌كه له‌سه‌ر ئاگر دابنێ و بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌كی تر بیكوڵێنه. ده‌بێت 30 خوله‌ك به‌جێی بهێڵیت تا سارد ده‌بێته‌وه، كه سارد بووه‌وه بیخه‌ره ناو ده‌فرێكی داخراو له‌ناو ساردكه‌ره‌وه دایبنێ.
هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ریی زیاتری هه‌بێت بۆ قژت، ده‌توانی ئاوی برنجه‌كه بهێڵیته‌وه بۆ ماوه‌ی پێنج ڕۆژ تا حه‌وت ڕۆژ پێش به‌كارهێنانی كه پێی ده‌ڵێن ته‌خمیركردن، ئه‌م پرۆسه‌یه یارمه‌تی ده‌ردانی ماده خۆراكییه‌كان ده‌دات كه گرنگن بۆ ته‌ندروستی و جوانیی قژ.
چۆنیه‌تیی به‌كارهێنانی
ده‌بێت ئاوی برنجه‌كه له قژت بده‌یت پێش خۆشووشتن، بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌ك به‌قژه‌وه به‌جێی بهێڵه، پاشان به ئاوی شله‌تێن به پاكی بیشۆ.
بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر سوودی لێ ببینی، ده‌توانی وه‌ك ماسكی قژیش به‌كاری بهێنی، واته له شه‌ودا له قژتی بده و تا به‌یانی به‌جێی بهێڵه و پاشان به شامپۆیه‌كی باش قژه‌كه‌ت بشۆ، پێویسته هه‌فته‌ی دووجار به‌كاری بهێنیت تا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌بینی.