منداڵان له‌گه‌ڵ گه‌شه‌كردنیاندا چه‌ندان كارامه‌یی به‌ده‌ست ده‌هێنن، هه‌ندێك كارامه‌یی وه‌ك میزكردن و كۆنترۆڵكردنی پیسایی، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پێوه‌سته به ئاستی پێگه‌یشتنی ده‌مار و مێشكی منداڵ.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
msdmanuals"، هه‌ندێك كارامه‌یی تر هه‌ن وه‌ك هه‌ڵسوكه‌وتی گونجاوی منداڵ له ماڵه‌وه یان قوتابخانه، كه ده‌رئه‌نجامی كارلێكێكی ئاڵۆزه له نێوان گه‌شه‌كردنی جه‌سته‌یی و هزری منداڵ، ته‌ندروستی، باری ده‌روونی و پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ دایك و باوك، مامۆستا و ڕه‌فتاره‌كانی تر، ئه‌مانه هه‌مووی گرنگه بزانیت كه چۆن منداڵه‌كه‌ت فێر بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه و به‌ركه‌وتانه‌ی ژیانی به شێوه‌یه‌كی زیره‌ك و ته‌ندروست هه‌ڵسوكه‌وت بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی هیچ حاڵه‌تێكی دروونی و ڕه‌فتاری خراپ ده‌بێت.
پێویسته هه‌ندێك ڕێنوێنی له‌باره‌ی منداڵه‌كه‌ت جێبه‌جێ بكه‌یت
كۆنترۆڵ نه‌كردنی ڕه‌فتاری منداڵه‌كه‌ت ده‌توانێ زۆر كێشه‌دار بێت، چونكه مه‌ترسی له‌سه‌ر پێوه‌ندیی ئاسایی نێوان منداڵ و كه‌سانی تر دروست ده‌كات، یان كاریگه‌ریی نه‌رێنی هه‌یه له گه‌شه‌كردنی سۆزداری و پێوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و هزرییان.
له‌مباره‌یه‌وه دكتۆر هێمن فاتیح پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان، به "وشه"ی گوت، بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كه‌ت هه‌ڵسوكه‌وتی باش ئه‌نجام بدات و وه‌ك دایك و باوكێك و به‌خێوكه‌رێك نه‌هێڵیت هیچ كاریگه‌رییه‌كی خراپ له‌سه‌ری دروست بێت، ئه‌وا پێویسته هه‌ندێك ڕێنوێنی له‌باره‌ی منداڵه‌كه‌ت جێبه‌جێ بكه‌یت.
ڕێنوێنییه‌كان بریتین له:
-ئارام بگریت له‌سه‌ر ناڕه‌حه‌تییه‌كانی وه‌ك؛ گریان و هاواركردن و قیژاندن، نه‌ك پێی هه‌ڵبچیت و كاردانه‌وه‌ی توندت له به‌رانبه‌ری هه‌بێت.
-فێری به‌رپرسیاریه‌تییان بكه.
-هه‌ڵسوكه‌وتی جوان له پێش چاوی منداڵه‌كه‌ت بكه، چونكه به‌شێكی فێربوونی منداڵ به چاولێكردنه.
-كاتێك پاداشتیان ده‌كه‌ن، تێ‌یان بگه‌یه‌نن له‌به‌رچی پاداشت كراون.
-تا ئه‌و ئاسته‌ی زیان به‌خۆیان نه‌گه‌یه‌نن، له كۆمه‌ڵێك شت‌دا لێیان گه‌ڕێن خۆیان فێر ببن.