خراپیی دۆخی ناوخۆیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له لووتكه‌دایه و بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته‌كان، بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه، ده‌یه‌وێت به به‌كارهێنانی وێنه‌ی دایكی و بردنی باڵوێز و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی ده‌باشان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر گۆڕی باوكی، رای گشتی و سۆشیال میدیا چه‌واشه بكات.
خه‌بات ئازاد كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ته‌واوی كادران و ئه‌ندامانی یه‌كێتی نیگه‌رانن له‌و دۆخه خراپه‌ی ئێسته هه‌یه، ده‌مانه‌وێ به‌هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكه‌ین، نه‌ك هه‌موو رۆژێك هه‌واڵی په‌لاماردانی كه‌سێك یان فڕاندنی ئۆتۆمبێل ببیستین و پێشهاتی سه‌یر روو بده‌ن.
روونیشی كرده‌وه كه یه‌كێتییه‌كان به‌ته‌واوی بێ ئومێد بوون له‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رانی بالاَی ده‌باشان، گرێكوێره‌ی گرفته‌كان بكرێـته‌وه، كۆمه‌ڵێك كه‌س له سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی، به‌ته‌واوی ئه‌ڵقه‌له‌گوێی بافڵ و قوبادن، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه‌س نه‌وێرێ له ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه، باسی نه‌هامه‌تییه‌كانی یه‌كێـتیی نوێی دوای هه‌شتی ته‌مووز بكه‌ن.
ئه‌و كادره ده‌ڵێ، ناكرێ حزبێكی خاوه‌ن مێژووی وه‌ك یه‌كێتی كه رۆژ نییه نه‌بینه باسی خه‌ڵك و میدیاكان، كه‌چی رۆژێك وێنه‌ی له‌لاوه‌ی هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د بلاَو ده‌كه‌نه‌وه و رۆژێكی تر باڵوێز و نوێنه‌ری ولاَتان ده‌هێنن بۆ ده‌باشان و سه‌ردانی گۆڕی سه‌رۆك مام جه‌لال ده‌كه‌ن.
لای خۆیه‌وه بژار محه‌مه‌د چاودێری سیاسی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا، ئه‌وه‌ی ئێسته یه‌كێتیی پێ تێپه‌ڕ ده‌بێت، بریتییه له سیاسه‌تی په‌رچه‌كردار، بۆ نموونه كاتێك داوای راده‌ستكردنی تۆمه‌تبارانی شه‌هیدكردنی هاوكار جاف ده‌كرێت، بافڵ و براكه‌ی دێن سیناریۆیه‌كی سه‌یر ده‌خوڵقێنن.
روونیشی كرده‌وه، "یه‌كێتی ئالووده‌ی سه‌تان كێشه‌ی ناوخۆییه و كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر ژیانی هاوولاَتییان دروست كردووه، بۆیه یه‌كێتییه دڵسۆزه‌كان زۆر له‌وه هۆشیارترن سیاسه‌تی چه‌واشه‌كاری بافڵ و قوباد فریویان بدات، باجی ئه‌م كارانه‌ش له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر ده‌درێته‌وه.
له‌دوای رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووز، سه‌رانی ده‌باشان ده‌ستیان به‌چه‌واشه‌كاری و تیرۆر و رفاندن كردووه‌ته‌وه، دۆخێكی هه‌ستیاریان هێناوه‌ته ئاراوه و به‌ته‌واوی نیگه‌رانی و بێزاری هاوولاَتییانی هه‌رێمی كوردستانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.