به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان، گرتنی پێنج بازرگانی گه‌وره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر راده‌گه‌یه‌نێت كه سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی گه‌وره‌ی فرۆشتنی ماده‌ی هۆشبه‌ریان كردووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 20ی ئادار/ مارس، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان رای گه‌یاندووه، له زنجیره چالاكییه‌كی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا له ھه‌فته‌ی رابردوو، تیمه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی ماده‌ھۆشبه‌ره‌كان توانیان پێنج گه‌وره بازرگانی ماده‌ھۆشبه‌ره‌كان بگرن.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه بازرگانه‌كان سه‌رپه‌رشتی تۆڕێكی فراوانی فرۆشتن و دابه‌شكردنی ماده‌ی ھۆشبه‌ریان ده‌كرد، ته‌واوی تۆمه‌تباران دراون به‌دادگا تا رێكاری یاسایی له‌دژیان بگیرێته به‌ر.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له‌ماوه‌ی رابردوودا، ژماره‌یه‌كی زۆر له بازرگان و به‌ركاهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناوچه جیاجیاكانی كوردستان گیرابوون.