راستەوخۆ.. سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی لە هەولێر ئاگری نەورۆز دەكەنەوە

:: PM:04:38:20/03/2023 ‌
بڕیارە كەمێكی تر، هەریەكە لە سەرۆك بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان لە پاركی شانەدەر لە هەولێر ئاگری نەورۆز بكەنەوە.

ئەمڕۆ فێستڤاڵێكی گەورە لە هەولێر بەڕێوە دەچێت ئەوە لە چوارچێوەی یادەكانی نەورۆز و ئادارە و سبەی یەكەم رۆژی نەورۆز دەبێت.

ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رای گەیاند، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی 2723ی كوردی، پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو كوردستانیانی خۆشەویستی ناوەوە و دەرەوەی وڵات دەكەم.




وشە - وشه‌