مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له فێستڤاڵی نه‌ورۆز و ئادار له شانه‌ده‌ر رای گه‌یاند، به خێرهاتنی رابه‌ر و سه‌روه‌ر و مه‌رجه‌عمان سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌م بۆ هه‌ولێر و نه‌ورۆز له‌و و ته‌واوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان پیرۆز ده‌كه‌م.
مه‌سروور بارزانی گوتی، سروشت له نه‌ورۆزدا نوێ ده‌بێته‌وه و سروشت رۆژ به‌ڕۆژ جوانتر ده‌بێت، بۆیه هیوادارم خه‌ڵكی كوردستان بیپارێزن و به پاك‌و خاوێنی رایبگرن، هه‌روه‌ها پابه‌ندی رێنوێنی هاتوچۆ بن و خۆتان و كه‌سوكارتان بپارێزن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان گوتی، زۆر كه‌س ویستیان شكست به كوردستان بێنن، به‌ڵام نه‌یانتوانی چونكه ئێمه پشتمان به خوا به‌ستووه و خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانی و جه‌ماوه‌ری گه‌لی كوردستانین. هه‌روه‌ها گوتی، له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی كوردستان هه‌ندێك كێشه هه‌بووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئیراده‌ی به‌هێز هه‌بێت ده‌توانین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و جارێكی تریش داوا ده‌كه‌م كه تیمی یه‌كێتی بگه‌ڕێنه‌وه كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئێمه‌یه كه خزمه‌تی ئێوه بكه‌ین.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان داوای كرد خوا یارمه‌تی بدا تا له خزمه‌تی خه‌ڵكی كوردستان بێت.