سه‌رۆك بارزانی‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك منداڵی‌ شه‌هید ئاگری‌ نه‌ورۆزی‌ كرده‌وه‌

:: PM:06:06:20/03/2023 ‌
سه‌رۆك بارزانی‌ له‌ فێستیڤاڵی‌ نه‌ورۆز و ئادار، له‌ پاركی‌ شانه‌ده‌ر له‌ هه‌ولێر ئاگری‌ نه‌ورۆزی‌ كرده‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ خۆیدا ژماره‌یه‌ك منداڵه‌ شه‌هیدی‌ به‌شداری‌ پێ كرد. 

ئه‌مڕۆ فێستڤاڵێكی‌ گه‌وره‌ له‌ هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆك بارزانی‌ و مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان و ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ هاووڵاتییانی‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌شدار بوون. 

له‌ كۆتایی فێستیڤاڵه‌كه‌دا، سه‌رۆك بارزانی‌ به‌ ئاماده‌بوونی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌ منداڵانی‌ شه‌هید، ئاگری‌ نه‌ورۆزی‌ 2723ی‌ كوردی‌ داگیرساند. "وشه‌" وه‌ك ده‌زگایه‌كی‌ میدیای‌ رووماڵی‌ ته‌واوی‌ فێستڤاڵه‌كه‌ی‌ هه‌ولێر و ناوچه‌كانی‌ تری‌ كوردستانی‌ كرد. 

هاوكات له‌ دهۆك و كه‌ركووك و سۆران و سلێمانی‌ و چه‌ندان ناوچه‌ی‌ تر ئاهه‌نگ به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ده‌توانن هه‌مووی‌ له‌ په‌یجه‌كانی‌ "وشه‌" له‌ فه‌یسبوك ببین. 





وشە - وشه‌