ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی سیاسیی و ئاینی ناوچه‌كه، په‌یامی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزیان ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان كردووه.
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یامێكدا بۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان نووسیویه‌تی، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز پیرۆزبایی له تۆ و له گه‌لی كوردی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، هیوای سه‌قامگیری و ئارامی بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان ده‌خوازین.
له‌لایه‌كی تره‌وه له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆماری عێراق به بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز په‌یامی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه گه‌رمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و كامه‌رانی بۆ هه‌مووان و پێشكه‌وتن و خۆشگوزه‌رانی زیاتر بۆ گه‌له‌كه‌مان.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عێراق ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نیشتمانی پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆزی له مه‌سروور بارزانی كرد و له په‌یامێكدا ده‌ڵێت: هیوادارم نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ پته‌وكردنی برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ی هاوبه‌شی گه‌لی عێراق.