سوودانی بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پەیامێك بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێ

:: AM:09:42:21/03/2023 ‌
بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق، پەیامێكی بڵاو كردەوە رای دەگەیەنێت، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی كوردمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق دەكەم، هەروەها ئاهەنگ دەگێڕین بۆ هەمەجۆریی كە سامانی بەردەواممانە، دیدگەكەشمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ڕابردوومان و ڕەگوڕیشەمان بەیەكەوە گرێ دراون، وەك چۆن داهاتوومان و چارەنووسمان هەموو بەیەكەوە گرێ دراون.

ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئادار، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی كوردی رای گەیاند،  "بە جوانترین و گەشاوەترین دەربڕینی هیوا، پیرۆزبایی دڵسۆزانەم ئاراستەی گەلی كوردمان لە هەرێمی كوردستانی عێراق و سەرجەم هەموو گەلی عێراقمان و گەلانی ناوچەكە دەكەم كە ساڵانە ئاهەنگی نەورۆز دەگێڕن".

سوودانی ئەوەیش دەڵێت، "نەورۆزی ئەمساڵ لە كاتێكدا دێت كە عێراق هەنگاوی گرنگ دەنێت بەرەو بەردەوامبوون و سەپاندنی ئاشتی كۆمەڵایەتی، شەمەندەفەری ئابووری و كاركردن و دەستپێكردنی بەرنامەی چاكسازیی گەورە و واقیعی، كە ئەولەوییەتەكان لە بەرژەوەندیی هاووڵاتی و پێداویستییەكان دەبێت، ئەمەش ئەوەیە كە ئێمە لە یەكەم ڕۆژی كاركردنی ئەم حكوومەتەوە دەستمان پێ كردووە".

ئەوەی روون كردەوە، "وەك چۆن ئاواتەخوازین ڕۆژی نەورۆز ببێتە بۆنەیەك كە ئێمە وەك عێراقییەكان یەكڕیزی و پێوەندی و هاوئاهەنگیی خۆمان بەهێز بكەین و ئاهەنگ بگێڕین بۆ هەمەجۆریی كە سامانی بەردەواممانە، دیدگەكەشمان بۆ ڕوون دەبێتەوە كە ڕابردوومان و ڕەگوڕیشەمان بەیەكەوە گرێ دراون، وەك چۆن داهاتوومان و چارەنووسمان هەمو بەیەكەوە گرێ دراون".

سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە نەورۆزی هەموو ساڵێك، هیوا بۆ ئەو كەسانە دەهێنێت كە ئاهەنگ دەگێڕن و لەگەڵیدا بەهاكانی كار و نیشتمانپەروەری تێدەپەڕێنن، ئەمساڵ پڕە لە هیوا، پڕە لە كار بۆ وڵاتەكەمان، لەم ڕۆژەدا دووپاتی دەكەینەوە كە چاومان لە عێراقێكە كە پێكەوە بنیاتی بنێین و هەموومان شانازیی پێوە بكەین".


وشە - زریان تەها