لە كاتی ئاهەنگی نەورۆزدا چوار كورد لە سووریا دەكوژرێن

:: AM:11:19:21/03/2023 ‌
كاتێك خێزانێكی كورد لە گوندێكی سووریا خەرێكی هەڵكردنی ئاگری نەورۆز دەبن، لەلایەن میلیشیاكان كە لەلایەن توركیاوە پاڵپشتی دەكرێن، تەقەیان لێ دەكرێت و چوار كەسی خێزانەكە دەكوژن.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ سێشەم 21ی ئادار بڵاوی كردووەتەوە، كاتێك خێزانێكی كوردی باكوری سووریا ئێوارەی دوێنی لەناو گەندەكەیان، خەریكی هەڵكردنی ئاگری نەورۆز دەبن، لەلایەن میلیشیاكانی "ئەحڕار شەرقی" تەقەیان لێ كراوە، دەستبەجێ چوار كەسیان كوژران و سێ كەسی تریش بریندار بوون.

ئەو میلیشیایەی تەقەی لە خێزانەكە كردووە، لەلایەن توركیاوە پاڵپشت دەكرێن و لەبەرئەوەی ناحەزی كوردن و بۆ سووكایەتی بە جەژنی نەورۆز، ئەو تاوانەیان ئەنجام داوە. ئەوەیش بەپێی ئەوە روانگەی مافی مرۆڤی سووری كە بڵاوی كردووەتەوە.

روانگەكە لە بەیاننامەكەیدا روونی كردووەتەوە، خێزانێك لە گوندێكی جەندیرس و لە نزیكی ماڵی خۆیان، ویستوویانە ئاهەنگی نەورۆز بگێڕن، كەچی چەكدارانی "ئەحڕار شەرقی" كە لەو ناوچەیە جێگیرن، تەقەیان لێ كردوون.

جەندیرس سەربە پارێزگای حەلەبە، لە ناوچەیەك هەڵكەوتووە كە هێزەكانی حكوومەتی سووریای لێ نییە.


وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د