جاكی خوخی نووسه‌ری ئیسرائیل له وتارێك كه له ڕۆژنامه‌ی مه‌عاریف بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی داوه، كه نزیكبوونه‌وه‌ی ئێران و سعوودیه له یه‌كتر كێشه‌ی زۆری بۆ حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تی جۆ بایدن دروست كردووه و ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێ ڕیاز هه‌نگاوێكی له‌مجۆره بهاوێژێ، به پێچه‌وانه‌وه ئامانجیه‌تی سعوودیه پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا ڕیاز مه‌رجی هه‌یه و داوای بوون به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی ده‌كات، له به‌رانبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
ئاماژه‌ی داوه، كه سه‌رۆكی چین شی جین پینگ سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی بۆ خۆی تۆماركرد، دوای ئه‌وه‌ی توانی پێوه‌ندییه‌كانی سعوودیه و ئێران له دوای شه‌ش ساڵ پچڕاندن سه‌ر له نوێ بنیتان بنێته‌وه و هه‌ردوولا به فه‌رمی له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆ بكاته‌وه و بیانگه‌یه‌نێت به لێكگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن. ده‌سپێشخه‌ری بۆ نێوه‌ندگیریكردن له نێوان وڵاته ناكۆكه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌لایه‌ن چینه‌وه هه‌نگاوێكی نوێ و جیاوازه، پێشتر چینییه‌كان ته‌نیا له ڕووی ئابوورییه‌وه هه‌وڵی فره‌وانكردنی هه‌ژموونی خۆیان له‌و ناوچه‌یه ده‌دا، به‌ڵام ئێسته ده‌ستوه‌ردان له كاروباری سیاسی ناوچه‌كه‌یش ده‌كه‌ن.
نووسه‌ر ده‌ڵێ، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به پشتیوانی چین له نێوان ڕیاز و تاران گیراوه‌ته‌به‌ر، تا ئێسته‌یش كێشه و گرفتی گه‌وره له نێوان هه‌ردوولا هه‌یه، دروستكردنه‌وه‌ی پردی پێوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوولا پێویستی به كاتی زۆره تا متمانه‌ی ته‌واو دروست ده‌بێته‌وه، ئه‌و برینانه‌ی كه تا ئێسته‌یش سارێژنه‌بوون له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه بوونیان هه‌یه و كۆتاییان نایه‌ت، كه گرنگترین و سه‌ره‌كیترینیان پرسی بوونی كۆماری ئیسلامی ئێرانه به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی.
بۆ سعوودیه كارێكی قورسه كه له ته‌ك دراوسێیه‌كی بژی كه خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێ و ماوه ماوه‌یش پێوه‌ندییه‌كه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته بگات به حاڵه‌تی به‌یه‌كدادان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سعوودیه به ته‌واوی له نیگه‌رانی و مه‌ترسیانه‌ی كه ئێران له‌سه‌ر سعوودیه و ناوچه‌كه دروستی ده‌كات، له ئه‌گه‌ری بوونی به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی، دوور بكه‌وێته‌وه. ڕیاز هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه به پشتیوانی و یارمه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببێت به خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی تایبه‌ت به‌خۆی. ئامانج له به‌رنامه ناوكییه‌كه‌یشی وه‌ك باسی لێوه ده‌كه‌ن، پرسی به‌رهه‌مهێنانی وزه‌یه له ڕێی ئه‌تۆمه‌وه، له‌و پێناوه‌یش پێویستی به ئه‌مه‌ریكا كه پشتیوانی لێ بكات، تا كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گڵۆپی سه‌وزی هاوكاریكردنی بۆ هه‌ڵبكه‌ن و به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی شه‌رعیه‌تێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێت.
پێشتر شازاده‌ی جێنشینی سعوودیه محه‌مه‌د بن سه‌لمان دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌وان ئاماده‌ن بێ هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته به‌ره‌و پێشه‌وه هه‌نگاو بنێن، تا پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان چاوه‌ڕێی موژدانه‌ی خۆشن له واشنتنه‌وه، مه‌به‌ست له‌و قسانه‌ی بن سه‌لمانیش ئه‌و مامه‌ڵه و ده‌سته‌واره‌یه كه ڕیاز خستوویه‌تییه به‌رده‌م كۆشكی سپییه‌وه، كه بریتییه له بوون به خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی له به‌رانبه‌ر هه‌وڵدان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
كۆشكی سپی و ئه‌مه‌ریكا له‌و داوایه‌ی سعوودیه نیگه‌رانن و ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه سعوودیه هاوشێوه‌ی ئێران دوای بوونی به خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی له ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه و به ڕووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بوه‌ستێته‌وه، بۆیه حكووته‌كانی پێشوو به گشتی و حكوومه‌تی جۆ بایدن به تایبه‌تی متمانه‌یان به سعوودیه نییه و بگره ده‌یانه‌وێ به‌رده‌وام سعوودیه په‌راوێز بخه‌ن و بچووكی بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه‌یش سه‌ركه‌وتوو نابێت.
زۆرێك له شاره‌زایان و سیاسه‌تكاران له‌و بڕوایه‌دان كه تا ئێسته‌یش ده‌رفه‌ت له‌به‌رده‌م بایدن بوونی هه‌یه كه دووباره سعوودیه بۆ لای ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا یه‌كلایی بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر واشنتن به‌و داوایه‌ی ڕیاز ڕازی ببێت، ئه‌وا سعوودیه تا ئێسته ده‌رگه‌كانی به كراوه‌یی هێشتووه‌ته‌وه و هیچ گرفتێكی له به‌رانبه‌ر ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ڕژد بێته پێشه‌وه و به داواكارییه‌كانی ڕیاز ڕازی ببێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌نگاونانی بن سه‌لمان و گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران سه‌رجه‌م وڵاتانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیلی بێ هیوا كرد، چونكه ئه‌مه‌ریكا به ده‌م داواكارییه‌كانی سعوودیه‌وه نه‌هاتووه، به پێچه‌وانه‌وه ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانیش له‌لایه‌ن ڕیازه‌وه له‌گه‌ڵ تاران به سوودی گه‌وره‌ی سعوودیه ده‌شكێته‌وه، چونكه سعوودیه چیتر پێویستی به پاره‌داركردنی پرۆسه‌كانی جه‌نگ و ململانێ له‌گه‌ڵ ئێران و به‌كرێگیراوانی نامێنێت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه له چه‌ند ساڵی داهاتوو به سه‌دان ملیاران دۆلاری بۆ بمێنێته‌وه و له جه‌نگی به وه‌كاله‌ت خه‌رجی نه‌كات، بگره وڵاته‌كه و پرۆژه زه‌به‌لاحه‌كان له ناوچه جیا جیاكانی سعوودیه ده‌خاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.