بوومەلەرزەیەكی بەهێز ئەفغانستانی هەژاند و لە پاكستانیش هەستی پێ كرا

:: PM:08:17:21/03/2023 ‌
سەنتەری بوومەلەرزەزانی ئەوروپای ناوەراست رای گەیاند كە بوومەلەرزەیەكی بەهێز بە گوڕی 6.8 پلەی رێختەر  لە قووڵایی 187 كیلۆمەترەوە ئەفغانستانی هەژاند. 

بەپێی سەنتەرەكە، چەقی بوومەلەرزەكە هەرێمی هیندۆكشی ئەفغاانستان بووە و بەهۆی بەهێزی بوومەلەرزەكەوە خەڵكی پاكستان كە هاوسنووری وڵاتەكەیە هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە. 

تا ئامادەكردنی ئەم هەواڵە هیچ زیانێكی مادی و گیانی بەشێوەی فەرمی رانەگەیەندراوە، بەڵام بەهۆی بەهێزی گوڕەكەی و خراپی ژێرخانی تەلار و باڵەخانەكانی ئەفغانستان چاوەڕێ دەكرێ زیانی مادی زۆر بەدوای خۆیدا بێنێت. 

لە شوباتی مانگی رابردووەوە پلێتەكانی زەوی دووچاری لەرینەوە و بوومەلەرزەی زۆر بوونەتەوە ئەمەیش دوای دوو بوومەلەرزەی وێرانكەری توركیا و سوریا دێت كە لەشەشی شوباتی مانگی رابردوو روویاندا بە پلەكانی 7.7 و 7.6 و بەهۆیەوە تەنیا لە توركیا سەرووی 50 هەزار كەس گیانیان لە دەست داوە. 





وشە - تایبه‌ت