سارا چاوشلی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی ''وشه''دا باس له‌وه ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان، جێی ئومێدی ملیۆنان هاووڵاتییه و هه‌موو پێكهاته و چین و توێژه‌كان له‌و هه‌رێمه به ئارامی ده‌ژین، هه‌رێمی كوردستانیش قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستووری و یاساییه و به‌پێی ده‌ستوور و یاسا كاره‌كانی كردووه.
بۆچی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ش كار بۆ نائارامیی كوردستان ده‌كرێت؟
ئه‌وانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه‌به‌ر ئه‌و كاره و هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌قامگیری كوردستان تێكبده‌ن، چاویان به‌و سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنانه‌ی كوردستان هه‌ڵنایه، ئێسته هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی له پێگه‌یه‌كی به‌هێزدایه، كه‌سانێك هه‌میشه هه‌وڵی خراپبوونی دۆخه‌كه‌یان داوه و هه‌وڵی نائارامییان داوه، ئه‌وانه مه‌رامیان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه، به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا هه‌ندێك حزب بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌كار ده‌هێنرێن.
بۆچی له ناوخۆش ئه‌و دژایه‌تییه زۆره؟
به‌ڵێ به‌داخه‌وه، ئه‌وانه بیر له ده‌ستكه‌وته‌كان و قوربانیدانه‌كان ناكه‌ن، ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو نییه كوردستان به چ زه‌حمه‌تی و خه‌باتێك گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ی ئێسته.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی دژی هه‌رێم ده‌درێن تا چه‌ند یاسایین؟
كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و كاره‌كانی قه‌واره‌كه‌ش یاسایین، هه‌ر جۆره هه‌وڵێك به‌رانبه‌ر به هه‌رێم نایاسایی و ناده‌ستووری ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئێسته‌یش باس له پرسی نه‌وت و غاز ده‌كرێت، ئه‌ویش هه‌ر به‌پێی یاسایه و ده‌بێت به یاساش چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌غدا ده‌بوو چه‌ندان ساڵ پێش ئێسته ئه‌و كاره بكات.
هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا كاره‌كانی كردووه؟
هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كاری كردووه، ده‌بێت رێز له‌و قه‌واره‌یه بگرین، یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی پێویسته، هه‌موو هێزه كوردستانییه‌كان یه‌كده‌نگ بن و به یه‌كڕیزی پشتیوانی له هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌ریم بكه‌ن بۆ رێككه‌وتن و رێ نه‌ده‌ن له به‌غداوه كه‌لێن و درز بخه‌نه نێوانمان و ماف و ده‌سكه‌وته یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانمان له ناو ببه‌ن، كه كه‌مترین مافی وه‌ده‌ستهاتووی خه‌ڵكی كوردستانن.
نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتی هه‌رێمه، بۆچی له ناوخۆ كه‌سانێك به‌و بڕیارانه دڵخۆشن؟
نه‌وت تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاته، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر پرسی بودجه و نه‌وت و گاز هه‌نگاوی باشی ناوه، له هه‌نگاوه‌كانیش گه‌شبینن، چونكه لێكتێگه‌یشتنێكی باش هه‌یه، حكوومه‌ت به‌و داهاته خزمه‌تی خه‌ڵكی كردووه و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی داوه و خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش كردووه، هه‌ر ئه‌وانه‌ی به‌و بڕیاره دژانه‌ی نه‌وتی هه‌رێم دڵخۆشن، ئه‌وانه چه‌ندان ساڵه له‌و داهاته ده‌خۆن و ده‌ژین.
ئه‌وانه‌ی به‌رده‌وامن له دژایه‌تی هه‌رێم سه‌رده‌كه‌ون؟
ئه‌وانه‌ی ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان به‌رناده‌ن و گوێ به ده‌ستكه‌وت و خه‌باتی گه‌لی كوردستان ناده‌ن، ده‌بێ ئه‌وه‌یان باش له بیر بێت ده‌چنه زبڵدانی مێژوو و ئێسته و له داهاتووشدا نه‌وه‌كانی كوردستان، نه‌فره‌تیان لێ ده‌كه‌ن و ده‌یانكه‌نه په‌ندی زه‌مانه.
یه‌كگرتوویی و یه‌كڕیزی پێویسته
بۆچی هه‌ندێ هێز له ناوخۆ بیر له خه‌ڵك و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان ناكه‌نه‌وه و هه‌میشه دژن؟
ئه‌و هێزانه ده‌بێت واز له به‌رژه‌وه‌ندییه حزبی و ته‌سكه‌كانی خۆیان بهێنن، ئه‌وه بزانن كه كوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان و ئه‌و قه‌واره‌یه له سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه‌یه، هه‌مووان پێكه‌وه ده‌ست له ناو ده‌ست ده‌توانن دژی دوژمنان و هه‌موو بڕیارێكی خراپ بوه‌ستینه‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر دووبه‌ره‌كی و ناكۆكییه‌كی ناوخۆ، كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێك كه دژی كوردستان بدرێت.
پێت وایه هه‌رێم هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشچوون و سه‌ركه‌وتنی ناوه به‌راورد به ساڵانی؟
به‌ڵێ، ئه‌زموونی كوردستان له ناوچه‌یه‌كی پڕ ئاگر و كێشه بووه‌ته هه‌رێمێكی ئارام و دوور له ناخۆشی، ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی ئه‌وانه‌ی شه‌ڕ له ناوچه‌كه بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و سه‌رچاوه‌ی نائارامین.
به‌غدا خۆی فرۆشتنی نه‌وتی به‌یاسایی كرد و ئێسته دژه هۆكار چییه؟
به‌غدا هه‌ر یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان بێت، پشتگوێی ده‌خات و ئیشی پێ ناكات، هه‌ر یاسایه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندی عێراقدا نه‌بێت كاری پێ ناكات، له كاتێكدا له ده‌ستووری عێراقدا ئاماژه به‌وه دراوه كه یاسای نه‌وت و گاز ده‌ربچێت، كه ئه‌وه كۆتایی به هه‌موو كێشه و گرفته‌كان ده‌هێنێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی