له هه‌رێمی كوردستان زۆرجار منداڵه‌كان له ژێر كاریگه‌ریی گه‌وره‌كان به‌ڕۆژوو ده‌بن یان ناچار ده‌كرێن به‌ڕۆژوو بن تا له داهاتوودا ڕابهێنرێن، به‌ڵام پزیشكێكی پسپۆڕی منداڵان هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێ، به‌ڕۆژووبوونی منداڵ زیانی گه‌وره‌ی بۆ ته‌ندروستی هه‌یه و داوا ده‌كات رێ نه‌درێت منداڵان به‌ڕۆژوو بن.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌و پزیشكه به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكی روونی ده‌كاته‌وه كه كێن ئه‌و منداڵانه‌ی توانای به‌ڕۆژووبوونیان هه‌یه؟
دكتۆر محه‌مه‌د حه‌سه‌ن پزیشكی پسپۆڕی منداڵان، بۆ "وشه" گوتی، توانا و به‌رگریی منداڵ سنوورداره و ناتوانێ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌بێ ئاو و خۆراك بمێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی ده‌روونیشه‌وه تووشی بارێكی ناته‌ندروستی ده‌كات، بۆیه هۆشیاری ده‌داته دایك و باوكان كه ڕێ نه‌ده‌ن منداڵه‌كانیان به‌ڕۆژوو ببن، چونكه كاریگه‌ری ته‌ندروستی خراپ له‌سه‌ریان هه‌یه.
ته‌مه‌نی منداڵی كاتێكی دیاریكراو و هه‌ستیاری ژیانه كه به‌رده‌وام پێویستی به‌چاودێریی وردی سه‌رپه‌رشتیار یان باوان هه‌یه، مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز ئه‌گه‌رچی هۆكارێكه بۆ قه‌ده‌غه‌بوونی گه‌وره‌كان له خواردن و خواردنه‌وه، به‌ڵام بۆ منداڵ له‌وانه‌یه ته‌واو پێچه‌وانه بێت.
ئه‌وه‌یشی گوت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه چاودێری منداڵ بكه‌یت و تا قۆناغێكی دیاریكراو نه‌هێڵی به‌ڕۆژوو بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت حه‌زی كرد به‌ڕۆژوو بێت، ئه‌وا به‌گوێره‌ی زانستی پزیشكیی وا باشتره تا ته‌مه‌نی باڵغبوون به‌ڕۆژوو نه‌بێت، واته به‌شێوه‌یه‌ك منداڵی خوار ته‌مه‌ن 10 ساڵ باش نییه به‌ڕۆژوو بێت.
له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زاندا رۆژانه پرسیارێكی زۆر ئاراسته‌ی پزیشكان ده‌كرێت له‌باره‌ی بواره جیاجیاكان، له‌ناویشیاندا منداڵان پشتگوێ نه‌خراوه و ئه‌و پرسیاره ده‌كرێت كه كام منداڵ ده‌توانێ به‌ڕۆژوو بێت؟.