٤٠ شاره‌زا و به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی داوای چی‌یان كردووه؟
به‌پێی راپۆرتی پێگه‌ی ئه‌لمۆنیتۆری (al-monitor) ئه‌مه‌ریكی، ٤٠ به‌رپرس و شاره‌زای ئه‌مه‌ریكی له نامه‌یه‌كی نهێنیدا، نیگه‌رانیی خۆیان گه‌یاندووه‌ته "جۆ بایدن" سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی سیاسه‌ت و ستراتیجه‌كانی له سووریادا.
له كاتێكدا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا، به‌ره‌به‌ره له‌ناو وڵاتانی عه‌ره‌بیدا پێشوازی لێ ده‌كرێته‌وه، گرووپێكی ٤٠ كه‌سی له شاره‌زایانی كاروباری سووریا و به‌رپرسانی پێشووی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوایان له ئیداره‌ی سه‌رۆك بایدن كردووه هه‌وڵه‌كانی خۆی چڕ بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكات له‌وه‌ی وڵاتانی تر، پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ رژێمی "به‌شار ئه‌سه‌د"دا ئاسایی بكه‌نه‌وه.
رۆژی دووشه‌م له نامه‌یه‌كدا بۆ جۆ بایدن و هه‌روه‌ها "ئه‌نتۆنی بلینكن" وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م ٤٠ كه‌سه نووسیویانه: ئێسته بێ هیچ مه‌رج و به‌ربه‌ستێك خه‌ریكه پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، ده‌كرێ رێگری له‌م كاره بكرێت و نابێت ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا به قسه به‌ره‌نگاری ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه ببێته‌وه. ئه‌مه‌ریكا خه‌ریكه به ناڕاسته‌وخۆ رێ به‌م كاره ده‌دات، له كاتێكدا ئه‌مه هیچ شتێك به ئاسایش و سه‌قامگیری ناوچه‌كه نابه‌خشێت.
ئه‌م نامه‌یه كه كه‌وتووه‌ته به‌رده‌ستی ئه‌لمۆنیتۆر، به‌ڕوونی پێشانی ده‌دا ئه‌و 40 كه‌سه له سیاسه‌تی ئیداره‌ی بایدن له‌باره‌ی سووریاوه نیگه‌رانن، ئه‌و شوێنه‌ی له ساڵی ٢٠١١ تا ئێسته بووه‌ته گۆڕه‌پانی شه‌ڕ له نێوان ئه‌سه‌د و به‌رهه‌ڵستكارانیدا، نزیكی نیو ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته‌دا كوژراون و خراپترین قه‌یرانی ئاواره و په‌ناخوازیشی له ئاستی جیهانیدا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
واژووكارانی ئه‌م نامه‌یه بریتین له نێردراوی تایبه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا، فرێدریك هاف، جه‌میز جێفری و جۆئێل ریبێرن، هه‌روه‌ها یاریده‌ده‌ری پێشووی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك، جێفری فێڵتمه‌ن و ئان پێرتسۆن، هه‌روه‌ها جه‌نه‌راڵ كێنت فرانك مه‌كێنزی سه‌رۆكی پێشووی سێنتكام، جان مه‌ك لافین به‌ڕێوه‌به‌ری كاتی و پێشووی رێكخراوی هه‌واڵگری ناوه‌ندی و ڤیلیام رۆباك جێگری پێشووی نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش.
نامه‌كه‌ی ئه‌وان له كاتێكدا بڵاو ده‌بێته‌وه جاران وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌به‌ر تاوانه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دژ به خه‌ڵكی سووریا دووریان لێ ده‌كرد، به‌ڵام ئێسته به‌خشكه‌یی و ئارامی له دیمه‌شق نزیك كه‌وتوونه‌ته‌وه، ئه‌م ره‌وته پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مدواییانه خێراتر بووه، كاتێك لێشاوێك له هاوخه‌می و یارمه‌تی نێوده‌وڵه‌تی گه‌یشته سووریا.
سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی واشنتن، هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌وانه ئیمارات و ئوردن و به‌حرێن و میسر له ساڵانی رابردوودا، پێوه‌ندییه‌كانی خۆیان له‌گه‌ڵ سووریا زیاتر كرد. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه‌ش ده‌كه‌ن سعوودیه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی تری گرنگی ناوچه‌كه، سه‌رقاڵی وتووێژه له‌گه‌ڵ سووریادا. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه له‌م دانوستانه‌دا باس له‌وه كراوه جارێكی تر سووریا له كۆمكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی وه‌ربگیرێته‌وه.
ئیداره‌ی بایدن ده‌ڵێت: پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د ئاسایی ناكاته‌وه و وڵاتانی تریش هان نادات ئه‌م كاره بكه‌ن. سه‌ره‌ڕای ئه‌م راستییه، ره‌خنه‌گران باس له گۆڕانكارییه‌كی ورد و جێی سه‌رنج ده‌كه‌ن له سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكادا. ساڵێك له‌مه‌وپێش ئه‌مه‌ریكا ره‌خنه‌ی توندی له ئیمارات گرت له‌به‌رئه‌وه‌ی پێشوازی له به‌رپرسانی سووری كردبوو، به‌ڵام ئێسته و له كاتی پێشوازیكردن له به‌شار ئه‌سه‌د له ئیماراتدا، "باربار لیڤ" یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وری ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی نزیك به ئه‌لمۆنیتۆری گوت: په‌یامی سه‌ره‌كیی ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێ له‌گه‌ڵ رژێمی ئه‌سه‌د پێوه‌ندیتان هه‌بێت، هه‌ر هیچ نه‌بێت داوای ئیمتیازی لێ بكه‌ن یان ئیمتیازی لێ وه‌ربگرن.
"چارلز لیسته‌ر" پسپۆڕی باڵای دامه‌زراوه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كه ئه‌م نامه‌یه‌ی هاوئاهه‌نگ كردووه، ئیداره‌ی بایدنی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی به‌ڕواڵه‌ت دژی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانه، له كاتێكدا ئه‌مه‌ریكا له دانیشتنه تایبه‌ته‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بیدا، ته‌نیا چرای زه‌ردی ناڕاسته‌وخۆیان (واته تۆزێك وریا بن) بۆ هه‌ڵده‌كات.
لیسته‌ر ده‌ڵیت: په‌یامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئه‌وه‌یه ئێمه قه‌ت ناچینه پرۆسه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و ئێمه رێگری ده‌كه‌ین له ئاساییبوونه‌وه، به‌ڵام ئه‌م په‌یامانه ئه‌وه له‌خۆ ناگرن بڵێن: ئه‌گه‌ر ده‌وێرن پێوه‌ندییه‌كانتان له‌گه‌ڵ رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د ئاسایی بكه‌نه‌وه!
ئه‌و ئارگیومێنته‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی له‌سه‌ر نووسراوه، بریتییه له‌وه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه هه‌رێمییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌ددا، توانای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ره‌نگڕێژكردنی پرۆسه‌یه‌كی سیاسی به ئامانجی چاره‌سه‌رێكی راسته‌قینه‌ی ئه‌م قه‌یرانه كه‌م و كاڵ ده‌كاته‌وه.
له به‌شێكی تری ئه‌م نامه‌یه‌دا چه‌ند راسپارده‌یه‌كیش پێشكه‌ش كراون بۆ داهاتووی سووریا، له‌وانه پێشنیار كراوه به‌رده‌وامی بدرێت به بوونی سووكی ئه‌مه‌ریكا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا و به به‌شداری هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی و به مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چالاكییه‌كانی داعش.
یه‌كێكی تر له پاڵنه‌ره‌كانی بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئاماده‌یی ئێرانه له سووریادا. هه‌فته‌ی رابردوو درۆنێكی سه‌ربه ئێران په‌لاماری پێگه‌یه‌كی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای دا له باكوری رۆژهه‌ڵاتی سووریا، له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێكی ئه‌مه‌ریكی كوژرا و چه‌ند سه‌ربازێكیش بریندار بوون.
له‌م نامه‌یه‌دا هه‌روه‌ها واژووكاران ئاماژیان كردووه به هه‌زاران دیلی داعش دا كه له گرتووخانه‌كانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیدان. داوا كراوه ئه‌م دیلانه بگه‌ڕێنرێنه‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان و ئه‌مه‌ریكاش گوشاری زیاتریان بخاته‌سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م پرسه هه‌ستیاره پشتگوێ نه‌خه‌ن.
جه‌نه‌راڵ "مایكڵ كۆریلا" سه‌رۆكی ناوه‌ندی فه‌رمانده‌یی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا، به‌مدواییانه هۆشداری دابوو داعش له‌م گرتووخانه و ئۆردوگانه‌دا ده‌توانێ سوپایه‌ك دروست بكاته‌وه. ئه‌و سوپایه‌ی ده‌توانێ ببێته به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌كه‌ش.
داوایان له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه، پلانێكی B بۆ ناردنی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه ئاماده بكه‌ن.
واژووكارانی ئه‌م نامه‌یه هه‌روه‌ها داوایان له ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی كردووه، پلانێكی B بۆ ناردنی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه ئاماده بكه‌ن. رووسیا پاڵپشتیكاری سه‌ره‌كی سووریا، ماوه‌یه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه بڕیارنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه كه رێ ده‌دات خۆراك و سووته‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی تر له توركیاوه بۆ به‌شه‌كانی تری سووریا بگوازرێته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی داوای مۆڵه‌ت له سووریا بكرێت.
پاش بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی سووریا له شه‌شی شوباتدا، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا مۆڵه‌تێكی گشتی ده‌كرد به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی دڵنیا ببێته‌وه ئه‌و یارمه‌تییانه‌ی پێشكه‌ش ده‌كرێن، ئابڵۆقه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێشێل ناكه‌ن. پسپۆڕان و به‌رپرسانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا له نامه‌كه‌دا داوایان كردووه پێناسه‌یه‌كی روون بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌كه بخرێته‌ڕوو.
ئه‌م نامه‌یه چه‌ند رۆژ پاش ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه رێبه‌رانی كۆماریخواز و دیموكرات، ناڕه‌زایه‌تی گه‌وره‌یان پێشان دا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی جۆ بایدن "یاسای قه‌یسه‌ر" به‌كار ناهێنێت دژ به پاڵپشتیكارانی ئه‌سه‌د. ئه‌م یاسایه ده‌ستی ئه‌مه‌ریكا ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی گوشاری ئابووری بخاته‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی هاوكێشه‌كانی سووریا ده‌گۆڕن.
سه‌رچاوه: al-monitor
وه‌رگێران: ئارام وه‌ڵه‌دبه‌گی