هه‌ندێك كه‌س دڵنیا نین له سووده‌كانی خواردنی مۆز له پارشێودا، به‌ڵام پێویسته له‌وه دڵنیا ببنه‌وه مۆز سوودێكی زۆری بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه، یه‌كێك له سووده گرنگه‌كانی له مانگی ڕه‌مه‌زاندا ئەوەیە کە تینوویه‌تی كه‌م ده‌كاته‌وه.
بۆیه ده‌پرسین ئایا خواردنی مۆز سوودی هه‌یه بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ له مانگی ڕه‌مه‌زاندا؟ له‌مباره‌یه‌وه د. لیندا جاد ئه‌لحه‌ق راوێژكاری كلینیكی خۆراك، بۆ ماڵپه‌ڕی "
elconsolto" وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی دایه‌وه و گوتی، "مۆز له‌و میوانه‌یه كه خواردنی له ژه‌می پارشێودا سوودی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه".
د. لیندا ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه كه مۆز ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی ده‌گێڕێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی تینوویه‌تی له كاتی به‌رۆژووبووندا، هۆكاره‌كه‌یش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ڕێژه‌یه‌كی به‌رزی پۆتاسیۆمی تێدایه، ئه‌میش یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی شله له له‌شدا.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی خۆراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، مۆز پارێزگاری له مانه‌وه‌ی ئاوی جه‌سته ده‌كات و له‌ش له وشكبوونه‌وه ده‌پارێزێت، چونكه ئاو له 75%ی كۆی به‌های خۆراكی مۆز پێكده‌هێنێت.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی بواری خۆراك ئه‌وه‌ی دووپات كرده‌وه، خواردنی مۆز له كاتی پارشێودا زۆر سوودی گرنگ به جه‌سته ده‌به‌خشێت كه گرنگترینیان بریتین له:
1.پۆتاسیۆم له مۆزدا په‌ستانی خوێن كۆنترۆڵ ده‌كات و ڕێگری له كه‌مبوونه‌وه‌ی سوڕی خوێن ده‌كات له كاتی به‌ڕۆژووبووندا.
2. مۆز ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له به‌هێزكردنی به‌رگریی له‌ش له مانگی ڕه‌مه‌زاندا.
3.له كاتی به‌رۆژووبووندا هه‌ستی برسێتی كه‌م ده‌كاته‌وه، چونكه ڕیشاڵه‌كانی تێدایه كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ده بۆ ماوه‌ی سه‌عاتێكی زۆر به تێری بهێڵێته‌وه.
4. هه‌ستكردن به بێهێزی و ماندوویه‌تی و خراپیی سه‌رنج له كاتی به‌ڕۆژووبووندا كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی به شه‌كری ته‌ندروست كه وزه و چالاكی به له‌ش ده‌به‌خشێت.
5. پارێزگاری له تێكچوونی گه‌ده و ڕیخۆڵه، چونكه ماده ڕیشاڵییه‌كانی جووڵه‌ی ڕیخۆڵه‌كان باشتر ده‌كه‌ن و كرداری هه‌رسكردن و ده‌ردانی ئاسان ده‌كه‌ن.