پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەڵەبجە دەكات

:: AM:09:45:01/04/2023 ‌

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، سبەی خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكات  و پاشان ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەكان دەكرێ.

 ئەمڕۆ شەموو یەكی نیسان، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سبەی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی دەكات، لە كارنامەكەدا كە بەپێی بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمانی عێراق، سێ بابەت دەخرێتە ڕوو، ئەوانیش:

رۆژی 13ی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسند كرد

 یەكەم/ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای كارگێڕیی سەرچاوەكانی بۆماوەیی دەدرێـت.

دووەم/ خوێندنەوە یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەكرێت.

سێیەم/ خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاسای ئامار و سیستمی زانیاری جیۆگرافی دەكرێت.

رۆژی 13ی ئادار، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، پڕۆژەیاسای بە پارێزگابوونی هەڵەبجەی پەسند كرد و ئاراستەی پەرلەمانی كرد، ئەگەر لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسند بكرێ، ئەوا دەبێتە 19مین پارێزگای عێراق.

 



وشە - زریان تەها