زۆر له ئێمه پێمان وایه له هاویندا كردنه‌وه‌ی جامه‌كانی ئۆتۆمبێل واده‌كات كه‌متر به‌نزین بخوات، به‌ڵام ڕاستییه‌كه‌ی حاڵه‌ته‌كه وانییه و پێچه‌وانه‌یه، ''له‌وانه‌یه بپرسی و بڵێی چۆن؟'' شاره‌زایه‌ك وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
كاروان ڕه‌زا شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و ڕۆنگۆڕ، بۆ ''وشه'' گوتی، به‌گوێره‌ی ده‌سته‌ی ئه‌ندازیارانی ئۆتۆمبێلی جیهانی ''SAE''، چه‌ندان تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕۆشتنی ئۆتۆمبێل به‌داگیرسانی ساردكه‌ره‌وه و به‌كردنه‌وه‌ی جامه‌كان ئه‌نجام داوه، تا بۆیان ده‌ربكه‌وێت له كام باره‌دا به‌نزین یان گاز زیاتر خه‌رج ده‌بێت.
دوای تاقیكردنه‌وه‌كان ئه‌م ئه‌نجامانه ده‌ركه‌وتن:
- ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شاردا هاتوچۆت كرد كه خێراییه‌كه‌ت له سه‌رووی 70 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا بوو، پێویسته جامی ئۆتۆمبێله‌كانت داخه‌یت و باشتره ساردكه‌ره‌وه‌كه دابگیرسێنی، چونكه له كاتی كردنه‌وه‌ی جامی ئۆتۆمبێل، خێرایی با به‌هۆی خێراییه‌وه به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه به‌ر ته‌نه‌كه ده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێل له‌وكاته‌دا، هێزی لێكخشاندن زیاد ده‌كات و به‌مه‌یش ئۆتۆمبێله‌كه هه‌رچه‌ند پاڵه‌په‌ستۆی لێ بكه‌یت، ئه‌وه‌نده چووستییه‌كه‌ی داده‌به‌زێت و سه‌رئه‌نجام به‌نزین یان گاز زیاتر خه‌رج ده‌كات و له جووڵه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش كه‌م ده‌كاته‌وه.
- ئه‌گه‌ر به‌خێرایی كه‌متر له 70 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا لێخوڕیت، ئه‌وا باشتره و ئاساییه ئه‌گه‌ر جامه‌كان بكه‌یته‌وه.
ئه‌م شاره‌زایه به پشتبه‌ستن به ''زانكۆی ستاندفۆردی ئه‌مه‌ریكی و SAE'' ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی داوه و ده‌ڵێ، هه‌ردوو تاقیكردنه‌وه‌كه هه‌مان ئه‌نجامیان ده‌ست كه‌وتووه، له‌لایه‌كی تریش ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه هه‌ڵكردنی ساردكه‌ره‌وه خێرایی فڕه‌ی كرینك به‌ڕیژه‌ی 5% بۆ 10% كه‌م ده‌كاته‌وه.