عێراق چه‌ندان ساڵه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات هه‌رێمی كوردستان بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمدا بسه‌پێنێت و ژێرده‌سته‌ی بكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه عێراق دركی به‌وه بردووه هه‌رێم له كه‌رتی ئابووری و ته‌ندروستی و خوێندن و پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ژێرخانی ئابووری، له به‌هێزبوون و گه‌شه‌سه‌ندندایه و عێراقیش تا دێت له ناوخۆ به دۆخێكی خراپ و ئاڵۆز و ناسه‌قامگیردا تێده‌په‌ڕێت.
یه‌كێك له هۆكاره‌كانی تریش ئه‌وه‌یه، له ماوه‌ی رابردوودا كه هه‌رێم به سه‌ربه‌خۆ نه‌وتی فرۆشتووه، داهاته‌كه‌ی له خزمه‌ت میله‌تدا بووه و به هه‌موو پێوه‌رێك هه‌رێم له رووی ژینگه و پاكوخاوێنی و پڕۆژه و خزمه‌تگوزاری، پێش عێراقێك كه‌وتووه كه داهاتی ساڵانه‌ی سه‌رووی 100 ملیار دۆلاره، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری و ئارامی هه‌رێمی كوردستان هۆكارێكی تره كه عێراقی تووشی نه‌خۆشی كردووه، بۆیه ده‌یه‌وێت به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه سه‌رخۆی، له كاتێكدا هه‌رێمی ده‌ستوورییه و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌یه.
نه‌زیره جاف پارێزه‌ری راوێژكار، به "وشه"ی راگه‌یاند، عێراق ئه‌وه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتووه كه هه‌رێمی كوردستان ناوچه‌یه‌كی سه‌قامگیر و ئارامه و پارێزراوه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ده‌زانێت كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی سه‌ره‌ڕای بوونی كێشه و گرفت و قه‌یران و نه‌دانی بودجه‌ی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌رێم زیاتر پێشكه‌وتنی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌روه‌ها بوونی پێوه‌ندییه‌كی فراوان له‌سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه، عێراقیش تا دێت ساڵ به ساڵ دۆخی خراپتر و به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌بێته ناوچه‌یه‌كی نائارام و خراپ، بۆیه ئه‌مه له‌لایه‌ن به‌رپرسان و شۆڤێنه‌كانه‌وه قبووڵ نییه و بینیشمان چۆن له رابردوودا بڕیار له دوای بڕیار له دادگای فیدراڵی دژی هه‌رێم ده‌رچوو.
ئه‌و گوتی، هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یه‌كی ده‌ستوورییه و به‌پێی ده‌ستوور هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی بۆ دیاری كراوه، عێراق ناتوانێت ئه‌وه‌نده به ئاسانی بیخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆی و خۆی بسه‌پێنێت به‌سه‌ریدا، هه‌رێم به‌پێی یاسا كاره‌كانی خۆی كردووه، ئه‌گه‌ر به‌غدا ده‌ستووری جێبه‌جێ بكردایه، زۆر كێشه‌ی ئێسته چاره‌سه‌ر ده‌بوون، به‌ڵام به‌غدا هاتووه ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندیدایه له ده‌ستوور كاری له‌سه‌ر ده‌كات و ئه‌وه‌شی پێوه‌ندی به كوردستانه‌وه‌یه پێشێلی ده‌كات و كاری له‌سه‌ر ناكات.
ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌غدا به‌رده‌وام بڕیار دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات
ئارام ئه‌مین چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌یرێكی رابردوو بكه‌ین، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه ماوه‌ی زیاتر له ساڵێكه به‌غدا به‌رده‌وام بڕیار دژی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات، هه‌وڵ ده‌دات ده‌سه‌ڵات و مافه‌كانی هه‌رێم كه‌م بكاته‌وه و هه‌رجاره‌ی له‌سه‌ر شتێك بڕیار ده‌دات، به‌تایبه‌تیش به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گرتوویانه، ئه‌و نه‌وته بووه‌ته مووخوركه‌ی به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتدارانی و ئه‌وانه‌ی كه چاویان به هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ر جۆرێك بێت ئه‌و نه‌وته له ژێر ده‌ستی هه‌رێم ده‌ربهێنن و به‌هۆیه‌وه قه‌واره‌ی هه‌رێمیش بخه‌نه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.
جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له فراكسیۆنی پارتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا ئه‌وه‌ی بیری لێ ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه هه‌رێم بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌ر خۆی، ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه‌ی كه هه‌رێم هه‌یبووه نه‌یهڵێت و وا بكات هه‌میشه هه‌رێم چاوی له ده‌ستی به‌غدا بێت، به‌غدا بڕیار بدات و هه‌رێم جێبه‌جێی بكات، به‌غدا قسه بكات و هه‌رێم به‌ڵێی بۆ بكات، ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی ئێسته نه‌مێنێت، به‌غدا به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ست به‌سه‌ر هه‌رێم بگرێت، به‌ڵام ئه‌مه قبووڵكراو نییه، چونكه ده‌ستوورێك هه‌یه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات پێشێلكارییه به‌رانبه‌ر به میله‌تێك.
وشه/ تایبه‌ت