كۆمپانیای ئه‌مه‌ریكی "ئه‌پڵ" هۆشدارییه‌كی به‌په‌له‌ی بۆ ملیۆنان به‌كارهێنه‌ری ئایفۆن بڵاو كرده‌وه، له‌باره‌ی ته‌ندروستییان به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی كه چه‌ند ئامێرێكی پزیشكی له جه‌سته‌یاندا چێنراوه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "
سكای نیوز"ی عه‌ره‌بی، هۆشدارییه‌كه تایبه‌ته به‌و به‌كارهێنه‌رانه‌ی كه ئامێری په‌یسمه‌یكه‌رArtificial cardiac pacemaker بەکاردێنن کە ئامێرێكه تایبه‌ت به ڕێكخستنی لێدانی دڵیان چاندووه، یان هه‌ر ئامێرێكی پزیشكی تر كه له جه‌سته‌یاندا چێنراوه.
كۆمپانیای ئه‌پڵ ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ، پێویسته مۆبایله‌كه شه‌ش ئینج له سنگیان دوور بخه‌نه‌وه كه یه‌كسانه به 15.2 سانتیمه‌تر.
ئه‌مڕۆ شه‌موو به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی، كۆمپانیای زه‌به‌لاحی مۆبایله زیره‌كه‌كان ڕوونی كرده‌وه، تێكه‌ڵبوونی موگناتیسی و بواری كارۆموگناتیسی له‌گه‌ڵ كاره‌كانی ئه‌م ئامێرانه، ده‌توانێ كاریگه‌رییه‌كه‌ی كوشنده بێت، چونكه ده‌بێته هۆی گۆڕانكاریكردن له سیستمی ئامێره‌كان.
ته‌نیا له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌س ئامێری په‌یسمه‌یكه‌ریان له جه‌سته‌یاندا چاندووه.
ئامێری په‌یسمه‌یكه‌ر بریتییه له چه‌ند ئامێرێكی زیره‌كی بچووك كه له ژێر پێست ده‌چێنرێت به‌تایبه‌تی له سنگدا، كه چاودێری لێدانی دڵ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر به‌پێی پێویست كار نه‌كات، لێدانی دڵ چالاكی ده‌كه‌ن.
هۆشدارییه‌كه‌ی ئه‌پڵ نوێترین ئامێره‌كانی كه به‌مدواییانه به‌رهه‌می هێناوه ده‌یانگرێته‌وه، وه‌ك "ئایفۆن 13" و "ئایفۆن 14"، هه‌روه‌ها "ئه‌پڵ وۆتچ" و كۆمپیوته‌ره‌كانی "ماك" و تابلێته‌كانی "ئایپاد" و جۆره‌كانی تر.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له مانگی ڕابردوودا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كاتژمێری ئه‌پڵ وۆتچ به‌كار ده‌هێنن، له‌وانه‌یه تووشی گۆڕانكاری له سیستمی ئامێری په‌یسمه‌یكه‌ردا ببن.