بافڵ تاڵه‌بانی هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، مانگانه چه‌ندان جار سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا كۆ ده‌بێته‌وه كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی كورد و كوردستانن و بۆیان بكرێت كوردستان ناهێڵن، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ش، بگره ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌گه‌ڵیاندا كۆ ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكاوه كه‌سانێكی ددانپیانراو نین و كه‌سانێكی لابه‌لان كه هه‌ركات بێت ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی تۆڵه‌یان لێ ده‌كه‌نه‌وه.
بافڵ له سه‌ردانه‌كانیشدا به گه‌شبینییه‌وه ده‌ڵێت كه هه‌وڵی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا ده‌ده‌ین، له كاتێكدا جگه له پیلان و دژایه‌تی هه‌رێم و قه‌واره‌ی كوردستان، هیچی له هه‌گبه و به‌رنامه‌دا نییه و هه‌مووانیش باش ئه‌وه ده‌زانن كه بافڵ له پێناو ده‌ستكه‌وتی خۆی و حزبه‌كه‌ی، سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و دژایه‌تیكه‌ران كۆ ده‌كاته‌وه دژی حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌گه‌ر راست ده‌كات با حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بچێته به‌غدا و به‌رگری له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان بكه‌ن.
عه‌دنان كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی رێكخستنی پارتی له كه‌ركووك و گه‌رمیان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كار بكات، ده‌بێت ئه‌وه بزانێ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان لای حكوومه‌ت و سه‌رۆكی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستانه، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وه هه‌ر كار و به‌رنامه و سه‌ردانێك بكرێت، جگه له دژایه‌تیكردنی ژێربه‌ژێر و نهێنی حكوومه‌ت و هه‌رێم و ده‌ستكه‌وتی كه‌سی و حزبی هیچی تر نییه، نموونه‌ی ئه‌و سه‌ردانانه‌ی بافڵ بۆ به‌غدا و ئێران سه‌لمێنه‌ری راستییه‌كه‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر بافڵ راستگۆیه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و ئه‌ندام و لایه‌نگر و سه‌ركردایه‌تیی خۆی و دواتریش خه‌ڵكی كوردستان، با حزبه‌كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت بچێته به‌غدا بۆ داوای مافی كوردستان، هه‌روه‌ها كار بۆ باشكردنی ناوماڵی كورد بكات له ناوخۆ، نه‌ك بچێت له‌گه‌ڵ كه‌سانێك دا‌نیشێت بڵێت بۆ چاككردنی كێشه‌ی كوردستانه.
جگه له‌مه ئه‌و كه‌سانه‌ی بافڵ له‌گه‌ڵیاندا داده‌نیشێت، حه‌ز ده‌كه‌ن كوێربن ته‌نیا كوردستان نه‌بینن، ئه‌وانه قه‌ت له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی كوردستاندا نه‌بوون، ئه‌وانه بۆ دژایه‌تیكردنی كوردستان كۆ ده‌بنه‌وه، هه‌ر ئه‌و كه‌سانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ئه‌مه‌ریكا داواكراون و كه‌سانی په‌سند نین و خراپن و هیچ حیسابێكیان بۆ ناكرێت له عێراق و خۆیان سه‌پاندووه، به‌ڵام هه‌ر رۆژێك ده‌بێت ئه‌وانه له مه‌یدانی عێراق ده‌كرێنه ده‌ره‌وه و ئه‌وانه‌ی خۆشمان به ده‌ستبه‌تاڵی ده‌مێننه‌وه.
ته‌حسین غه‌ریب چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، بافڵ ده‌چێته به‌غدا له‌گه‌ڵ كه‌سانێكی وه‌ك خه‌میس خه‌نجه‌ر و قه‌یس خه‌زعه‌لی و كابرای ره‌یان كۆ ده‌بێته‌وه، ئه‌وانه به دوژمنه هه‌ر سه‌رسه‌خته‌كانی كورد و كوردستان ناسراون، ئه‌وانه ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتیان هه‌بێت ناهێڵن كوردستان بمێنێت، به‌ڵام بافڵ ده‌چێت باوه‌شیان پێدا ده‌كات و به گه‌رموگوڕی سه‌ردانیان ده‌كات و دواتر ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا چاره‌سه‌ر بكه‌ین وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه بۆ منداڵی ناو بێشكه بكات.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، بافڵ به‌غدای كردووه به رێی كانی، به‌ڵام ئاماده نییه له پێناو خه‌ڵكی كوردستان كۆتایی به‌و دۆخه سیاسییه خراپه‌ی كوردستان بهێنێت، براكه‌ی بچێته‌وه ناو حكوومه‌ت و پێكه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌ر هێرش و دژایه‌تییه‌كی نه‌یاران و دوژمنان بوه‌ستنه‌وه، ئه‌مانه ئه‌گه‌ر خۆیان نه‌توانن خراپی بكه‌ن، ده‌چن به كه‌سانی تر خراپی ده‌كه‌ن و ئێسته‌یش هه‌مان كار ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌موو سه‌ردانه بۆ به‌غدا له پێناو ئه‌وه‌یه، خۆ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان نییه.
سه‌ردانه‌كانی بافڵ بۆ به‌غدا ئه‌ندام و كادره‌كانی ئه‌و حزبه‌شی بێزار كردووه
سه‌ردانه‌كانی بافڵ بۆ به‌غدا ئه‌ندام و كادره‌كانی ئه‌و حزبه‌شی بێزار كردووه و پێیان وایه كه سه‌ردانه‌كان ئه‌وه‌نده دووباره بوونه‌ته‌وه، چیتر پێویست به‌وه ناكات بڵێین بافڵ له به‌غدایه و ده‌بێت بڵێن بافڵ له كوردستانه.
زانا عه‌بدولڕه‌حمان په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌كێتی له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كانی بافڵ بۆ به‌غدا نووسیویه‌تی، ئه‌و گه‌له‌ی چاوی له ده‌ستی ره‌یان كلدانی و قه‌یس خه‌زعه‌لی بێت مووچه و بودجه‌ی بۆ بنێرن، بێ شێو سه‌رده‌نێته‌وه، ئه‌وه‌ش وه‌ك گاڵته‌كردنێك به سه‌ردانه به‌رده‌وامه‌كانی بافڵ بۆ به‌غدا باس ده‌كات.
وشه/ تایبه‌ت