ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوی كرده‌وه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا كه له دوو رۆژ تێپه‌ڕ ناكات، هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ بازاڕه‌كانی دنیا ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق كه نه‌یویستووه بۆ سه‌رچاوه‌كه ناوی ئاشكرا بكات، گوتوویه‌تی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی چۆنیه‌تیی ئیداره‌دانی نه‌وت به رێككه‌وتن گه‌یشتوون، بۆیه له ماوه‌ی دوو رۆژدا ده‌ست به هه‌نارده‌ی نه‌وت ده‌كرێته‌وه.
جێی باسه به‌رپرسێكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ هه‌مان سه‌رچاوه زانیارییه‌كه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
مێدڵست نیوز، کە پشتی بە فرانس پرێس بەستووە، به‌رپرسه‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق ئاماژه‌ی داوه، پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له رێی كۆمپانیای به‌بازاڕكردن و فرۆشتنی نه‌وتی سۆمۆ ده‌بێت كه سه‌ربه وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقه.
لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش چاودێری پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كات
هه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه، لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش چاودێری پرۆسه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت ده‌كات و داهاته‌كه‌ش ده‌چێته هه‌ژمارێكی تایبه‌تی و ئه‌و هه‌ژماره‌ش له ژێر چاودێری حكوومه‌تی عێراقدا ده‌بێت.
پێویسته بگوترێ توركیا شه‌مووی هه‌فته‌ی رابردوو 25ی ئادار دوای ده‌رچوونی بڕیاری دادگه‌یه‌كی پاریس بۆ به نایاسایی هه‌ژماركردنی فرۆشتنی نه‌وتی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا به‌بێ پرس و ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان وه‌ستاند.
دوێنێ شه‌مووش له سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه باس له رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق كراوه، به‌ڵام هێشتا به وردی و به فه‌رمی ورده‌كارییه‌كانی ئه‌و رێككه‌وتنه رانه‌گه‌یه‌نراوه.