ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كه 13 رۆژ به‌سه‌ر نه‌ورۆز و ساڵی نوێی 2723ی كوردی تێده‌په‌ڕێت، به "سێزده‌به‌ده‌ر" ناسراوه و له‌و رۆژه‌دا خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و گه‌لانی تری ئێران، له ناو باوه‌شی سروشت بۆنه‌كه پیرۆز ده‌كه‌ن.
رۆژه‌كه مێژوویه‌كی دێرینی هه‌یه و به‌و واتایه دێت كه له‌م رۆژه‌دا خه‌ڵك له‌گه‌ڵ سروشت په‌یمان ده‌به‌ستن و ژیانێكی نوێ له‌گه‌ڵ سروشت ده‌ست پێ ده‌كه‌ن.
ده‌رچوونی به‌كۆی خه‌ڵك بۆ ناو باوه‌شی سروشت له رۆژی ١٣ی نه‌ورۆزدا ده‌كرێت كه به سێزده‌به‌ده‌ر ناسراوه.
ئه‌گه‌ر له باشوور و رۆژئاوا و باكوری كوردستان خه‌ڵك له یه‌كه‌م رۆژی نه‌ورۆز روو له سروشت بكه‌ن، ئه‌وا له رۆژهه‌ڵات ده‌رچوونی به‌كۆی خه‌ڵك بۆ ناو باوه‌شی سروشت له رۆژی ١٣ی نه‌ورۆزدا ده‌كرێت كه به سێزده‌به‌ده‌ر ناسراوه.
له كۆندا وا باو بووه ئه‌گه‌ر رۆژه‌كانی جه‌ژنی نه‌ورۆز به خۆشی و شادی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ئه‌وا ته‌واوی ساڵه‌كه‌ت پڕ ده‌بێت له خۆشی و شادی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م رۆژانه به ناڕه‌حه‌تی تێپه‌ڕ بكه‌ی، ئه‌وا ساڵێكی ناخۆشت ده‌بێت. بۆیه‌ش له سێزده‌یه‌مین رۆژی نه‌ورۆز كه دواین رۆژی بۆنه‌كانی نه‌ورۆزه، خه‌ڵك به چوونه‌ده‌ره‌وه له ماڵه‌كانیان و ده‌ربڕینی شادی و خۆشی ده‌یانه‌وێت ساڵه‌كه‌یان خۆش بكه‌ن.
خه‌ڵك ئه‌و سه‌وزه‌یه‌ی كه بۆ رازاندنه‌وه‌ی خوانی سه‌ری ساڵی چاندوویانه، له سێزده‌یه‌مین رۆژی ساڵدا له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌نه‌ده‌ره‌وه و به سروشتی ده‌سپێرن، به‌و هیوایه‌ی ساڵێكی پڕ له به‌ره‌كه‌ت و به‌هاتیان هه‌بێت.
زۆرجار ئه‌وه له ناو خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان باوه ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژه له ماڵ بمێنیته‌وه، ئه‌وا شتێكی خراپه، بۆیه پێویسته ئه‌گه‌ر له نزیك ماڵه‌كه‌شت بێت له ژووره‌وه بێیته ده‌ره‌وه.
له‌م رۆژه‌دا نه‌ریتی جۆراوجۆر ده‌بینرێت. هه‌ندێك كه‌س 13 به‌رد هه‌ڵده‌گرن و به‌دوای خۆیاندا فڕێی ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی خراپییه له جه‌سته و گیانیان دوور بكه‌وێته‌وه و شته باشه‌كان ئاوێته‌ی گیان و جه‌سته‌یان بێت.
له‌و رۆژه‌دا ته‌واوی سه‌یرانگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پڕ ده‌بن له خه‌ڵك و به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و ده‌ربڕینی شادی، نه‌ورۆزیان پیرۆز ده‌كه‌ن و باران و به‌فر و هیچ رووداوێكی سروشتی رێگری له چوونه‌ده‌ره‌وه‌یان ناكات.
گه‌لی كورد له هه‌ر شوێنێك ژیابێت، هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه گرنگی به سروشت داوه و خۆی به به‌شێك له سروشت زانیوه، به بۆنه‌ی جیاواز ئاوێته‌ی سروشت بووه و ته‌نانه‌ت ئه‌وه له كولتوور و مێژوو و سیاسه‌تیشدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه.
رۆژه‌كه به رۆژی پاراستنی ژینگه‌ش ناسراوه
ئه‌مساڵ بۆنه‌كه كه‌وتووه‌ته مانگی ره‌مه‌زان، بۆیه پێشبینی ده‌كرێ زۆربه‌ی خه‌ڵك له دوای نیوه‌ڕۆوه بچنه باوه‌شی سروشت و هه‌ر له‌وێ تا ئێواره بمێننه‌وه و به‌ربانگ بكه‌نه‌وه. بە پیرۆزکردنی سێزدەبەدەر کۆتایی بە رێورەسمەکانی نەورۆز دێت.
رۆژەکە به رۆژی پاراستنی ژینگه‌ش ناسراوه، بۆیه له‌م رۆژه‌دا به‌تایبه‌تی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ژینگه‌پارێزان هانی خه‌ڵك ده‌ده‌ن چی زبڵ و خاشاك هه‌یه له سروشتدا، كۆی بكه‌نه‌وه و له‌گه‌ڵ خۆیان بیهێننه‌وه ماڵه‌وه و بیانخه‌نه ناو سه‌له‌ی زبڵ، به‌وه‌ش هه‌مووان پێكه‌وه پارێزگاری له سروشتی جوانی نیشتمانیان بكه‌ن.