زۆر له ئۆتۆمبێلمان هه‌یه كێشه‌ی كه‌مكردنی رۆنی بزوێنه‌ریان هه‌یه، ئه‌مه‌یش گرفتێكه به‌رده‌وامبوونی بزوێنه‌ر له‌كار ده‌خات، بۆیه شاره‌زایه‌ك بۆ به‌شێك له‌و ئۆتۆمبێلانه رێچاره‌یه‌كی داناوه كه رزگاریان ده‌بێت له‌و كه‌مكردنی رۆنه.
ئارام حاجی شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل و رۆنگۆڕیش، بۆ ''وشه'' گوتی، زۆربه‌ی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی بزوێنه‌ره‌كه‌یان سیستمی GDIیه، كێشه‌ی كه‌مكردنی رۆنیان هه‌یه، بۆیه سیستمێكیان له ده‌ره‌وه‌ی بزوێنه‌ره‌كه بۆ زیاد كردووه به‌ناوی ''Oil Catch Can'' كه به‌شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات خولانه‌وه‌ی رۆن له به‌شه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك بێ گیربوون و بێ بوونی بوخاركردن له هیچ به‌شێك به‌ڕێ ده‌كات بۆ به‌شه‌كانی تری بزوێنه‌ر.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، له‌م ئۆتۆمبێلانه‌دا كه بزوێنه‌ریان GDIیه، رۆن ده‌خه‌نه سه‌ر وه‌لفه‌كان و ده‌یسووتێنێت، ئه‌مه‌یش هۆكاره بۆ كه‌مكردنی رۆنی بزوێنه‌ره‌كه، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی زۆربه‌ی جار دووچاری ئه‌م كێشه‌یه ده‌بنه‌وه، بریتین له ''تۆیۆتا كرۆلا، هیۆندای سۆناتا و نیسان سه‌نی''، به‌ڵام به دانانی ئه‌م سیستمه رزگاریان ده‌بێت له‌م كێشه‌یه.
ئه‌ی بزوێنه‌ری GDI چییه؟
سیستمی پرژاندنی ڕاسته‌وخۆی به‌نزین ''Gasoline Direct Injection'' جۆرێكی دابه‌شكردنی سیستمی به‌نزینه له‌ناو ئۆتۆمبێل كه راسته‌وخۆ به‌نزین ده‌پرژێنێته ناو ژووری سووتان و سه‌ر پستۆنه‌كان، له‌م جۆره سیستمه‌دا نۆزڵه‌كان له ژووری سووتان و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سلنده‌ره‌كان دانراون، جیاواز له دابه‌شكردنی سیستمی به‌نزین بۆ بزوێنه‌ری ئاسایی، كه نۆزڵه‌كان له‌سه‌ر ده‌كشنی سارد به‌ستراون و به‌نزین ده‌پرژێننه سه‌روو وه‌لفه‌كانی ژووری سووتان.
بۆیه ئه‌گه‌ر كێشه‌ی كه‌مكردنی رۆنی بزوێنه‌رت هه‌بوو، ئه‌وا باشتره سه‌ردانی كه‌سانی شاره‌زا بكه‌یت تا بۆت چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه كه‌مكردنی رۆن ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ت سووتانی بزوێنه‌ره كه خه‌رجییه‌كی زۆرت پێ ده‌كات و زیانێكی زۆریش ده‌كه‌یت له كاتی فرۆشتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا.