له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی 400 ملیاره‌كه‌ی به‌غدا بۆ سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ئایار، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به دوو به‌شی جیاواز بڕی 400 ملیار دیناری خسته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كه به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێت و سه‌ره‌تایش وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه وه‌رده‌گرن.
ڕوونیشی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاره‌كه‌ی به‌غدایش، هێشتا پاره‌ی ته‌واو بۆ مووچه له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ، ده‌توانرێت مووچه دابه‌ش بكرێ و ئه‌گه‌ر داهاتی ناوخۆ به خێرایی كۆ بكرێته‌وه، ئه‌وه ماوه‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه‌م ده‌بێته‌وه.
سێی هه‌موو مانگێك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دابه‌شكردنی مووچه‌ی راده‌گه‌یاند، به‌ڵام ئه‌م مانگه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و كه‌وتنه بواری جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، مووچه دواكه‌وت.