سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ "وشه" ئاماژه‌ی به ره‌وشی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، به‌تایبه‌ت دوای كۆبوونه‌وه‌ی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران. پیره ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له كۆنه‌وه له‌نێوان ئه‌و دوو ماڵباته "بارزانی و تاڵه‌بانی" رێزگرتن هه‌بووه، ئێسته‌یش كوڕانی مام جه‌لال سه‌رۆك بارزانی به مامی خۆیان ده‌زانن.
جه‌وی سیاسیی كوردستان چۆنه؟
جه‌وی سیاسیی له كوردستان خۆشه، پێوه‌ندییه‌كان به‌ره‌و باشی هه‌نگاو ده‌نێن.
كه‌واته به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مه‌سروور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی ئه‌و دۆخه تێپه‌ڕی كه له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو؟
ئه‌م دۆخه ده‌رچه‌یه‌كی بووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی ببێته‌وه، ئه‌م دهرگاكردنهوهیهیش پێوه‌ندی به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان مه‌سروور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌بێت ئه‌وان هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ن كۆبوونه‌وه‌كانیان به‌رده‌وامی پێ بده‌ن، بۆیه ئه‌و گهشبينییهی له كۆبوونه‌وه‌كه‌یان هه‌بوو، ئه‌رێنی بوو له‌لایه‌ن وڵاتان و له ناوخۆی و كوردستان و له‌لایه‌ن خه‌ڵكیشه‌وه، هه‌روه‌ها خۆیان بینیان كه به كێشه و ناكۆكی خه‌ڵك ناڕه‌حه‌ت ده‌بێت و هه‌نگاوی پێویست ناچینه پێشه‌وه. دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌وروپا و ئه‌فریقاوه به ئه‌رێنی بینرا، كه‌واته ئه‌وه كارێكی گرنگ و باشه بۆیه خه‌ڵك وا پشتیوانی ده‌كات.
ئاسایبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی، زه‌مینه ده‌ڕه‌خسێنێ هه‌ڵبژاردن له‌كاتی خۆیدا بكرێ؟
بۆ ئه‌وه‌یان كۆبوونه‌وه‌ی تر ده‌بێت، به‌تایبه‌ت كۆبوونه‌وه‌كانی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی و یه‌كێتی ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێك لێدوان ده‌بینم له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن شتی گرنگن و مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی هه‌ردوولا هه‌نگاوی باشیان ناوه، كه‌واته كه خاڵێكی هاوبه‌ش هه‌یه ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه رێككه‌وتنه.
زۆرباشه، ده‌كرێت هه‌ندێك زانیاریم له‌سه‌ر وه‌ره‌قه‌ی تیمی یه‌كێتی كه بڕیاره بیباته كۆبوونه‌وه‌ی حكوومه‌ت پێ بدەی؟
من ئه‌و وه‌ره‌قه‌یه‌م به فه‌رمی لا نییه، به‌ڵام تاوتوێمان كردووه كه به‌شێكی سه‌ره‌كی پێوه‌ندی به كورتهێنانی دارایی و بابه‌تی خه‌رجی و به‌دواداچوون و مووچه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له خاڵه‌كان كۆكردنه‌وه‌ی داهاته له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه. به‌گشتیی ئه‌و پرسانه‌ی تێدایه، من ئێسته به وردی لام نییه.
تۆ ده‌ڵێی پارتی و یه‌كێتی جێگره‌وه‌یان نییه و به‌بێ یه‌كتریش هه‌ڵناكه‌ن، ئه‌و قسه‌یه حزبه‌كانی تر توڕه ناكات؟
نا ئه‌وه پێوه‌ندی به حزبه‌كانی تره‌وه نییه، كه بازاڕ بشێوێ پێوه‌ندی به ناكۆكی نێوان نه‌وه‌ی نوێ و یه‌كێتی یان گۆڕان و پارتی نییه، به‌ڵكو تێكچوونی ژیانی خه‌ڵك كاتێك روو ده‌دات كه پێوه‌ندی نێوان پارتی و یه‌كێتی خراپ بێت، بارودۆخی ته‌ناهیی و ره‌وشی ناوچه‌كه پێوه‌ندی به پارتی و یه‌كێتییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه حزبه‌كانی تر هیچ نیین ئه‌وانیش هێزی سیاسیین، به‌ڵام من واقعی قسه ده‌كه‌م و ئه‌وانه‌ی هێزی سه‌ربازی و دامه‌زراوه‌یان هه‌یه پارتی و یه‌كێتین.
كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی، سه‌رۆك بارزانی به مامی خۆیان ده‌زانن؟
به‌ڵێ، له‌ناو ئه‌و دوو ماڵباته‌دا له مێژووه‌وه رێز هه‌بووه، كوڕه‌كانی تاڵه‌بانی سه‌رۆك بارزانی به مامی خۆیان ده‌زانن، له‌ناو ماڵباتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی ره‌حمه‌تیش مام جه‌لال به‌رده‌وام پێگه‌یه‌كی گه‌وره و پارێزراویان هه‌یه.
ده‌مه‌وێ پرسیارێك له‌سه‌ر لاهوور شێخ جه‌نگی بكه‌م، جموجۆڵه‌كانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی كۆتایی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه له‌ناو یه‌كێتی؟
نه‌خێر قسه‌مان له‌سه‌ر نه‌كردووه، بابه‌تی لاهوور شێخ جه‌نگی پرسێكه له پێشوودا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و پێویست ناكات ئیتر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ینه‌وه.