مسته‌فا چاوڕه‌ش ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكی "وشه" تیشك ده‌خاته سه‌ر باشبوونی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و پێی وایه، مانه‌وه‌ی كوردستان به‌نده به یه‌كڕیزی و باس له‌وه ده‌كات، هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ی باڵا له نێوان یه‌كێتی و پارتیدا ده‌كرێت.
تا چه‌ند كوردستان پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه، گفتوگۆكان تا چه‌نده ده‌ره‌نجامیان هه‌بوو؟
پێش ماوه‌یه‌ك گرژییه‌كان زۆر بوون و دۆخی سیاسی له ناوخۆ له ئاستێكی خراپ‌دا بوو، یه‌كڕیزی بۆ كوردستان گرنگه، ناكرێت وڵاتمان له ئاڵۆزیدا بێت، گرنگه هه‌موو لایه‌نه‌كانی هه‌رێم له پێناو كوردستان له پێش هه‌موویانه‌وه یه‌كێتی و پارتی، دابنیشن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن و له پێناو كوردستان رێك بكه‌ون.
ئایا دۆخه‌كه هێور بووه‌ته‌وه؟
باشبوونی دۆخه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییان و هه‌رێمی كوردستانیشدایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و ململانێیه‌ی كه هه‌بوو، هه‌ریه‌كه و به جۆرێك قسه‌ی ده‌كرد و كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو كه‌رته‌كان و كار و به‌رنامه‌یه‌ك كردبوو، كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر ده‌روونی خه‌ڵكی دروست كردبوو، بازاڕ وه‌ستابوو، خه‌ڵك له ناڕه‌حه‌تیدا بوون و دڵه‌ڕاوكێیان بوو، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه هێوره و كۆبوونه‌وه‌كانیش ئه‌نجامی باشیان ده‌بێت.
له كاتێكدا خه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ن، ئه‌وه‌ی روو ده‌دا شتێكی پێچه‌وانه نه‌بوو؟
راسته یه‌كێتی و پارتی خاوه‌نی هێزی چه‌كدارن، لخه‌ریكی رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بووین و هێزێكی یه‌كگرتوو دروست ده‌كه‌ین و ناكرێت بانێك و دوو هه‌وا بێت، وڵاتان چاویان له‌سه‌رمانه، ده‌بێت یه‌كێتی و پارتی كۆتایی به هه‌موو شتێك بهێنن، چونكه بازاڕ وه‌ستاوه و ژیان له وڵاته‌كه‌مان وه‌ستاوه، هه‌مووان له پێناو كوردستان كاری گه‌وره بكه‌ن و ئه‌وه‌نده‌ش خه‌ڵك ئازار نه‌درێت.
ناكرێت بانێك و دوو هه‌وا بێت
خه‌ڵك هه‌میشه رێككه‌وتنی له‌و دوو حزبه ویستووه، ئایا رێك ده‌كه‌ون؟
له‌وه‌ته‌ی هه‌ین خه‌ڵك ته‌نیا ئه‌وه‌ی ویستووه یه‌كێتی و پارتی نێوانیان باش بێت، چونكه ئه‌و دوو حزبه هه‌ركات نێوانیان خراپ بێت، بۆ خه‌ڵك و ناوچه‌كه‌ش خراپه، ده‌می هه‌ر كه‌س ده‌كه‌یته‌وه داوای رێككه‌وتن و باشكردنی دۆخه‌كه له یه‌كێتی و پارتی ده‌كه‌ن، ئه‌و دانیشتنه‌ی كه كرا له دوو رۆژی رابردوو، ئه‌نجامی باشی هه‌بێت بۆ خه‌ڵك و وڵاتمان، به یه‌ك كۆبوونه‌وه ته‌واو نه‌كرێت و وابزانین هه‌موو شت كۆتایی هاتووه.
بڕیار هه‌یه بۆ باشبوونی ئه‌و دۆخه رێككه‌وتن له نێوان پارتی و یه‌كێتی بكرێت؟
به‌ڵێ، ده‌بێت هه‌رچی زووه رێككه‌وتن بكرێت و كۆبوونه‌وه‌ی باڵا بكرێت و واژوو له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه بكرێت و كێشه‌كان هه‌نگاو به هه‌نگاو چاره‌سه‌ر بكرێن، ئه‌گه‌ر لایه‌ك كه‌موكورتی هه‌بێت لاكه‌ی تر پشتیوان بێت بۆ چاره‌سه‌ركردن، ناكرێت خه‌ریكی ململانێ بین و خۆمان به ده‌ستی خۆمان ناوخۆ تێكبده‌ین.
كۆبوونه‌وه‌ی باڵا له نێوان هه‌ردوولا ده‌كرێت؟
ره‌نگه هه‌فته‌ی داهاتوو له رۆژانی یه‌كشه‌م یان دووشه‌م كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌رچی زووه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بكرێت و كۆتایی به ئاڵۆزییه‌كان بێت و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌مووان بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر رێی خزمه‌تكردن، هه‌نگاو به هه‌نگاو كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن، به كۆبوونه‌وه و دوو كۆبوونه‌وه‌ش كێشه‌كان ناگه‌نه چاره‌سه‌ر.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی