به‌گوێره‌ی دواین ئامار كه له‌لایه‌ن ناوه‌ندی ئاماری ئێران بڵاو كراوه‌ته‌وه، له ساڵی رابردوودا 27 هه‌زار و 448 كچی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ به شوو دراون.
ئاماری به‌شوودانی كچان له‌و ته‌مه‌نه‌دا له ساڵی 2017 تا 2019 كه‌می كرد، به‌ڵام له‌و كاته‌وه دووباره رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه‌ته‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماره‌كه له كاتێكدایه ئه‌نسیه خه‌زعه‌لی كه به یاریده‌ده‌ری كاروباری ژنانی سه‌رۆك كۆمار هه‌ژمار ده‌كرێ، پێشتر رای گه‌یاندبوو به هه‌موو شێوه‌یه‌ك رێ له به‌شوودانی كچان ده‌گرن به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوویی و یاسایی.
پێده‌چێ ئه‌و قسه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌وه كرابێت وا پێشانی بدات، حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه منداڵان به‌شوو بدرێن و خۆیان له ره‌خنه‌كان ده‌رباز بكه‌ن.
پلانتان بۆ ژیان هه‌بێ و منداڵی وه‌ك قاسم سلێمانی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
ئه‌و یاریده‌ده‌ره‌ی سه‌رۆك كۆمار كه خۆی له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا شووی كردووه، پێشتر گوتبووی ''ئه‌گه‌ر بمه‌وێ هاوسه‌رگیری به‌ر له ته‌مه‌نی 18 ساڵ سه‌ركۆنه بكه‌م، ئه‌وا ده‌بێ یه‌كه‌م جار خۆم سه‌ركۆنه بكه‌م، چونكه خۆم پێم وایه ئه‌و كاته‌ی شووم كرد باڵغ بووبووم و ده‌متوانی ئه‌ركی خێزان و ژیانی هاوسه‌رگیری به ته‌واوی راپه‌ڕێنم''
خه‌زعه‌لی چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له قوتابخانه‌یه‌كی كچانی ته‌مه‌ن نۆ ساڵی گوتبووی، له ئێسته‌وه خۆتان بۆ خێزان و شووكردن ئاماده بكه‌ن و پلانتان بۆ ژیان هه‌بێ و منداڵی وه‌ك قاسم سلێمانی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگه بكه‌ن.
كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی سه‌رۆك كۆماری به‌م شێوه‌یه بیر بكاته‌وه، ده‌بێ چ چاوه‌ڕوانییه‌ك له‌وه هه‌بێ رێ له به‌شوودانی كچانی خوار ته‌مه‌ن 15 ساڵ بگیرێت.