به‌ره‌و وه‌رزی گه‌رما ده‌ڕۆین، یه‌كێك له‌و گرفتانه‌ی دووچاری ئۆتۆمبێل ده‌بێته‌وه به گه‌رمیی ''گرفتی پلاكه'' به مه‌رجێك كوالێتی خراپ بێت، بۆیه وریابه چ جۆره پلاكێك بۆ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت به‌كار دێنیت.
هانا ئیسماعیل شاره‌زای بواری میكانیكی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' گوتی، هه‌موو شۆفێرێك هه‌وڵ ده‌دات ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كه‌مترین به‌نزین به‌كار ببات و بزوێنه‌ری ئۆتۆمبێله‌كه‌شی زۆرترین توانای هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بینن كه ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌نزینێكی زۆر به‌كار ده‌بات و له هه‌مان كاتیش‌دا توانای بزوێنه‌ره‌كه‌ی كه‌مه، كه له پاڵ هۆكاری تریشدا ده‌كرێت كێشه‌كه ته‌نیا خراپبوونی پلاك بێت.
پلاك ده‌كرێت به چه‌ند شێوه‌یه‌ك خراپ بێت كه لێره‌دا هه‌ندێكیان باس ده‌كه‌ین:
- كاربۆن بوونی پلاك: لێره‌دا پلاكه‌كه چینێك له كاربۆنی ڕه‌شی له‌سه‌ر په‌یدا ده‌بێت، هۆكاره‌كانی، ''زۆری ڕێژه‌ی به‌نزین له‌ناو سلنده‌ر، لاوازیی كرداری سووتان و نزمی پله‌ی گه‌رمی ناو سلنده‌ر''. ده‌كرێت ئه‌م چینی كاربۆنه ببێته هۆی تاك ئیشكردنی بزوێنه‌ر ''واته ئاگردزین''.
- سووربوونه‌وه‌ی پلاك: لێره‌دا به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پلاكه‌كه ڕه‌نگێكی ڕه‌ساسی یان شینێكی تۆخی ده‌بێت، هۆكاره‌كانی ''ئه‌مه‌ش به‌هۆی زۆری پله‌ی گه‌رمی پلاكه‌وه ده‌بێت، ده‌كرێت به‌هۆی ڕێژه‌ی زیاتری هه‌وا له‌ناو سلنده‌ر ئه‌م دیارده ڕوو بدات، یان به‌هۆی كێشه له تایمی ئاگری پلاكه‌كانه‌وه ڕوو بدات.
- چه‌وربوونی پلاك: لێره‌دا پلاكه‌كه گه‌ردیله‌ی ڕۆنی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت، هۆكاره‌كانی، ''چه‌وربوونی پلاك به‌هۆی دزه‌كردنی ڕۆنه‌وه ده‌بێت بۆ ناو سلنده‌ر ''سه‌رفكردنی بزوێنه‌ر''، ئه‌و گه‌ردیلانه‌ی ڕۆنه كه له‌سه‌ر پلاكه‌كه‌ن ده‌كرێت، ڕێ له دروستبوونی پریشكه‌ی ئاگری پلاكه‌كه بگرن.
- چینی كانزایی: لێره‌دا پلاكه‌كه چینێكی خۆڵه‌مێشی له‌سه‌ر ده‌نیشێت، هۆكاره‌كانی، ''به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر چینه خۆڵه‌مێشییه‌كه له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی پلاكه‌كه بێت، ئه‌وا ده‌كرێت به‌هۆی خواربوونی وه‌لف و به‌شی سه‌ره‌وه‌ی سلنده‌ره‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چینه خۆڵه‌مێشییه‌كه له به‌شی ئه‌لیكترۆد و خواره‌وه‌ی پلاك بێت، ئه‌وا ده‌كرێت به‌هۆی خراپبوونی پستۆن و به‌شی خواره‌وه‌ی سلنده‌ره‌وه بێت.
كه‌واته ده‌بێت پلاكی بێ كێشه شێوه‌كه‌ی چۆن بێت؟
شێوه‌ی پلاكێكی نۆرماڵ، شێوه‌ی قاوه‌یی یان نیكلێكی ڕه‌ونه‌قداری هه‌یه، ئه‌مه زۆر ئاساییه كه ده‌رمانی پاككردنه‌وه‌ی نۆزڵ به‌كار بهێنیت، ئه‌مه‌ش واده‌كات پلاكه‌كانیش به ڕه‌ونه‌قداری بمێننه‌وه.