ژماره‌ی دانیشتووانی ئوردن به خێرایی له زیادبووندایه و له ده‌یه‌ی 60ی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه، سه‌رووی 10 ملیۆن كه‌س زیادی كردووه.
عیسا مه‌سارو سكرتێری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانیشتووانی ئوردن رای گه‌یاند، ژماره‌ی دانیشتووانی وڵاته‌كه‌یان له ته‌قینه‌وه‌دایه.
ئه‌و ئاماژه‌ی داوه ته‌نیا له ساڵی 2010ه‌وه دوو ملیۆن و 500 هه‌زار منداڵ له دایك بوون، به‌تایبه‌تی له ناو ئاواره‌كان زۆر زیاتر له خه‌ڵكی ره‌سه‌نی وڵاته‌كه منداڵ له دایك ده‌بن.
ژماره‌ی دانیشتووانی ئوردن ئێسته ده‌گاته سه‌رووی 11 ملیۆن كه‌س، له كاتێكدا ژماره‌ی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته له ساڵی 1963 ته‌نیا یه‌ك ملیۆن كه‌س بوو و له ماوه‌ی 60 ساڵدا ژماره‌كه بۆ 11 هێنده زیادی كردووه و سه‌رووی 10 ملیۆن كه‌س له دایك بوون.
28% له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته بۆ رێگریكردن له منداڵبوون له شێوازه كۆنه‌كان سوود وه‌رده‌گرن
به‌گوته‌ی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی باڵای دانیشتووانی ئوردن، 28% له دانیشتووانی ئه‌و وڵاته بۆ رێگریكردن له منداڵبوون له شێوازه كۆنه‌كان سوود وه‌رده‌گرن.
به‌گوێره‌ی
شه‌فه‌قنا، ئه‌و به پێویستی زانیوه خێزان و پرسی له‌دایكبوون له‌و وڵاته، رێك بخرێت و خه‌ڵك له‌م رووه‌وه هۆشیارتر بكرێن.
به‌رپرسه‌كه‌ی ئوردن ره‌تی ده‌كاته‌وه هیچ یاسایه‌ك بۆ رێگریكردن له منداڵبوون ده‌ربكه‌ن، چونكه ئه‌مه له‌گه‌ڵ نه‌ریته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌كه یه‌ك ناگرێته‌وه و خێزان مافی خۆیه‌تی چه‌ند منداڵی هه‌بێت.