مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕی یه‌ك ملیار و 513 ملیۆن و 800 ھه‌زار دینار دا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی ئایار، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، له چوارچێوه‌ی گرنگیدانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ خزمه‌تكردنی ھاووڵاتییانی ھه‌رێمی كوردستان و به ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی له پارێزگاكانی ھه‌رێمی كوردستان، فه‌راھه‌مكردنی ژینگه‌ی پاك و ڕاگرتنی سیمای جوانی شاره‌كان، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕه‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر ته‌رخانكردن و خه‌رجكردنی گوژمه‌ی یه‌ك ملیار و 513 ملیۆن و 800 ھه‌زار دینار دا.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش كراوه كه پاره‌كه به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ھه‌ڵگرتنه‌وه و كۆكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی خاشاك و پاشماوه‌كانی شاره‌وانییه‌كانی پیرمام، مه‌لائۆمه‌ر، به‌ستۆره، داره‌شه‌كران و زۆنی 12ی سه‌ڵاحه‌دین خه‌رج ده‌كرێ.
له كۆتایشدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كراوه كه ئه‌م گوژمه‌یه له‌سه‌ر بودجه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شاره‌وانییه‌كانی ھه‌ولێر خه‌رج ده‌كرێت.