له به‌شه ناوخۆییه‌كی كچان له ئه‌مه‌ریكا، ئاگرێك كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 19 كه‌س گیان له ده‌ست دا. پۆلیس ڕای گه‌یاند گومان ده‌كرێت ئه‌م رووداوه به‌هۆی كچێكه‌وه بووبێت كه مۆبایله‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قوتابخهنهكهوە ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرابوو، له به‌رانبه‌ردا تووڕه ده‌بێت و ئه‌م كاره ده‌كات.
ده‌سه‌ڵاتدارانی
گوایانا ڕایانگه‌یاند، ئه‌و ئاگره‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌م له به‌شه ناوخۆی قوتابخانه‌یه‌كی كچان له ناوه‌ندی وڵات كه‌وته‌وه، بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 19 كه‌س كه هیچیان نەگەیشتبوون بە ته‌مه‌نی یاسایی.
پۆلیس ئەمڕۆ چوارشەم بڵاوی كردەوە كە دوای لێكۆڵینەوە دەركەوت، ئاگرەكە له‌لایه‌ن كچێكه‌وه كراوه‌ته‌وه كه به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی مۆبایله‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی قوتابخانهوە، كاردانەوەی نواندووە و ئەو زیانەی گەیاند.
لای خۆیه‌وه به‌رپرسێكی حكوومی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت، به ئاژانسی "فرانس پرێس"ی ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و خوێندكاره له ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌دا خۆیشی بریندار بووه، ددانی به‌وه‌دا ناوه كه ئەو له پشتی ڕووداوهكە بووه.
بەپێی دوائامار، ئاگرەكە 19 قوربانی لێ كه‌وته‌وه كه 18یان خوێندكاری قوتابخانه بوون، كوڕێكیش كوڕی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شه ناوخۆییهكه بوو.
لای خۆیانەوە ده‌سه‌ڵاتدارانی گوایانا بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ ماته‌مینی نیشتمانی‌یان ڕاگه‌یاند وه‌ك ڕێزێك بۆ قوربانیانی ئه‌م كاره‌ساته.
لە ئەمەریكا بەردەوام ئەم جۆرە رووداوانە هەن كە قوربانی زۆریان لێ دەكەوێتەوە، بەڵام زیاتر لەلایەن خەڵكەوە بە تفەنگ و لە شوێنی گشتیی‌دا دەكرێ.