ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای له ئێران كرد نه‌چنه پاڵ به‌شه تاریكه‌كه‌ی مێژوو، به ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ رووسیا ده‌ست له‌گه‌ڵ تیرۆر تێكه‌ڵ مه‌كه‌ن.
سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا به فه‌رمی داوای له ئێران كردووه پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانیدا بكات. ئه‌و داواكارییه دوای ئه‌وه دێت كه له ماوه‌ی رابردوودا ئێران په‌ره‌ی زیاتری به هه‌نارده‌كردنی درۆن بۆ رووسیا داوه، بڕیاره له بیلاڕووسیا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست درۆن به‌رهه‌م بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌یشی له كۆڵ ببێته‌وه.
زیلینسكی باسی له درۆنه‌كانی ئێران كرد و گوتی، به‌شێك له‌و درۆنانه زیانیان پێ گه‌یاندوون و بوونه‌ته هۆی وێرانكردنی قوتابخانه و ماڵ و كه‌نیسه و بازاڕه‌كان.
ئێران به‌م كاره‌ی چ قازانجێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟.
به‌گوێره‌ی
دۆیچه‌وێله، ئه‌و به زمانێكی زۆر ساده ده‌ڵێ، ''ئه‌مڕۆ ده‌مه‌وێ داوا له تاكه تاكی ئێرانییه‌كان بكه‌م و پێیان بڵێم، بۆ رێگریكردن له‌م هه‌نگاوه خراپه، هه‌ر كارێك له ده‌ستیان دێ بیكه‌ن و پرسیاری ئه‌وه‌شی لێ كردوون ئێران به‌م كاره‌ی چ قازانجێكی ده‌ست ده‌كه‌وێت؟.
به‌گوته‌ی زیلینسكی ئه‌و كاره‌ی كه حكوومه‌تی ئێران ده‌یكات، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی رۆژ به‌رۆژ زیاتر مێژووی خۆی له‌كه‌دار بكات.
پێویسته بگوترێ جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه بووه كه به ئاشكرا پاڵپشتی له ئۆكراینا كردووه، ته‌نانه‌ت درۆنی پێ فرۆشتووه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ئێرانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌راوێز خستووه.