ژنێكی تایله‌ندی دوای ئاماده‌كردنی خواردنێكی ده‌ریایی بۆ خۆی و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له كاتی نانخواردنی ئێواره له‌ناو خواردنه‌كه‌ی، مروارییه‌كی زۆر ده‌گمه‌ن ده‌دۆزێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
تایگه‌ر" بڵاوی كرده‌وه، ژنیكی تایله‌ندی له كاتی ئاماده‌كردنی ژه‌مێك، مروارییه‌كی پرته‌قاڵی ده‌گمه‌نی به ناوی "میلۆ" له‌ناو گوێچكه‌ماسی (میدیا)یه‌كی گه‌وره دۆزییه‌وه كه له بازاڕێكی ناوخۆیی له پارێزگای چۆنبوری كڕیبووی.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، تێڤالی سیتۆنۆنگ ته‌مه‌نی 33 ساڵه، له ئێواره‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ چه‌ند خواردنێكی تری ده‌ریایی میدیای كڕیبوو، دوای ئه‌وه‌ی پاكی كردووه‌ته‌وه و ژه‌مه خواردنه‌كه‌ی له‌سه‌ر مێزه‌كه ئاماده كرد بۆ خواردن، له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی دانیشت و له‌ناكاو مێرده‌كه‌ی هه‌ست به شتێكی ڕه‌ق ده‌كات له ده‌میدا.
دوای پشكنینی ورد، ئه‌و دوو هاوسه‌ره بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌مه مروارییه‌كی ده‌گمه‌نی پرته‌قاڵی میلۆیه و قه‌باره‌كه‌ی به قه‌باره‌ی نینۆكێكی گه‌وره‌یه.
تێڤالی و هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌نیازن له‌گه‌ڵ پسپۆڕێك كۆ ببنه‌وه بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی به‌های مروارییه‌كه. ژنه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، سه‌ره‌ڕای به‌های مروارییه‌كه نایفرۆشێت، به‌ڵكو به‌نیازه لای خۆی بیهێڵێته‌وه.
هاوكات پسپۆڕان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه مرواری "میلۆ"ی ڕه‌نگ پرته‌قاڵی، گرانتر و به‌نرختره له جۆره‌كانی تر.