خه‌ڵكی كوردستان و هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران و توێژه جیاوازه‌كان، نیگه‌رانن له‌و گه‌له‌كۆمه و گۆڕانكارییانه‌ی له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق له بودجه‌دا دژی كورد كراوه. ئه‌وه‌ی نیگهرانتری كردوون ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتیش ده‌نگیان پێ داوه و هاوكار بوون له‌و كوده‌تا و خیانه‌ته.
هونه‌رمه‌ندان و نووسه‌ران ده‌ڵێن، دیسان یه‌كێتی خه‌یانه‌ته‌كانی دووباره كرده‌وه و به‌م كاره ئه‌وانه چوونه به‌ره‌ی دوژمنانی گه‌لی كورد.
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ندی دیاری سلێمانی، به ''وشه''ی گوت، ''هه‌میشه گوتوومه عه‌ره‌ب هه‌رچی بدا به كورد، وه‌ك ئه‌و كڵۆشهكره وایه كه پێش سه‌ربڕینی ده‌یخه‌نه ده‌می گای قوربانی، بۆیه هیچ ئومێدێكی باش له عه‌ره‌ب چاوه‌ڕوان ناكرێت و نابێت هیوامان به دوژمنان و ناحه‌زان هه‌بێت.''
زیاتر گوتی، دوژمنان ده‌یانه‌وێت هه‌ره‌س به ئابووری كوردستان بهێنن بۆ ئه‌وه‌ی له دروستبوونی ده‌وڵه‌ت دووری بخه‌نه‌وه، به‌هاوكاری و یارمه‌تیی ناپاكانی ناوخۆ، ئه‌مه‌ش ره‌گی له مێژوودا هه‌یه و دوژمنان له هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه‌یان داوه كورد نه‌گاته ئاوات و هیوای خۆی.
ئه‌و گوتی، ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی كردوویانه و ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یاسایه داوه، بۆ ئه‌وه‌یه حكوومه‌تی عێراق ئابووریی ھاووڵاتییانی كوردستان لاواز بكات، ئه‌مه ناپاكییه و ئه‌وانه ناویان ده‌چێته مێژووه‌وه و بۆ تاھه‌تایه به ناپاكی ناویان ده‌مێنێته‌وه، ھه‌رگیز گه‌لی كورد ئه‌و ھه‌وڵه له‌رزۆكه‌ی ئه‌و دوو په‌رله‌مانتاره‌یان بیر ناچێته‌وه.
هاوكات حامید گه‌وهه‌ری نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ر، به ''وشه''ی گوت، یه‌كێتی له لیژنه‌ی دارایی عێراق ئه‌مڕۆ جارێكی تریش سه‌لماندی به درێژایی 50 ساڵی ڕابردوو، بۆ گه‌یشتن به ده‌سته‌ڵات به به‌رده‌وامی ڕووی له خه‌یانه‌ت كردووه.
هاوشانی عه‌سائیبی ئه‌ھلی حه‌ق له په‌رله‌مانی عێراق، دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی ھه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان دا
ئه‌و روونی كرده‌وه په‌رله‌مانتارانی یه‌كێتی له لیژنه‌ی دارایی، به‌داخه‌وه هاوشانی عه‌سائیبی ئه‌ھلی حه‌ق له په‌رله‌مانی عێراق، دژی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و قه‌واره‌ی ھه‌رێم و خه‌ڵكی كوردستان ده‌نگیان دا و وه‌ستان، ئه‌مه‌ش به‌دبه‌ختی گه‌لی كورده به‌ده‌ست دوژمنان و ناپاكانی ناوخۆوه و هه‌رگیز ئه‌م به‌دبه‌ختی و بهدچانسییه له كورد نابڕێت، چونكه به‌رده‌وام خۆخۆر و خۆفرۆشی تێدابووه، وه‌ك هه‌وڵی ئه‌م په‌رله‌مانتارانه بۆ دژی كورد و قه‌واره‌ی هه‌رێم.
پێویسته بگوترێ به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی سیاسیی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی عێراق، ده‌ستكاری بڕگه‌كانی بودجه كراوه و له ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه‌م كراوه‌ته‌وه، هه‌ندێك بڕگه زیاد كراوه كه ناكۆكه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیی كوردی به‌دواوه بووه.
جه‌مال كۆچه‌ر نوێنه‌ری كورد له به‌غدا پێشتر بۆ ''وشه'' باسی له‌وه كردبوو ئه‌وه‌ی رووی داوه، پیلانێكی داڕێژراو بووه دژی كورد و داواشی له سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد كردبوو به یه‌كگرتوویی هه‌ڵوێست بنوێنن.
سلێمانی\ئاسان محه‌مه‌د