16 پاكستانی گیران

:: PM:02:04:27/05/2023 ‌
هێزە تەناهییەكان لە شارۆكەی دەربەندیخان، 16 كەسی پاكستانییان بە بڕیاری دادگا گرت كە بە قاچاخ لە ئێرانەوە هاتبوونە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەمڕۆ شەموو 27ـی ئایار، هێزە تەناهییەكانی شارۆكەی دەربەندیخان بڵاویان كردووەتەوە، 16 كەس كە هەڵگری رەگەزنامەی پاكستانن، لە شارۆكەی دەربەندیخان، بەبڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوە و بەپێی مادەی 40، گیران و رێكاری یاساییان بەرانبەر دەگیرێتەبەر.

باس لەوەش كراوە، ئەو كەسانە كە بەشێوەی قاچاخ لە سنوورەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە هاتوونەوە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان، بە چاوساغی و لەلایەن دوو كەسی دانیشتووی ناوچەكەوە هێنراون، بە نیاز بوون بچنە ناوچەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق، گوایە دەیانەوێت سەردانی شوێنە ئاینییەكان بكەن.

گرتنی ئەو 16 پاكستانییە لە كاتێكداە، لە ماوەی رابردوودا چەندان كەسی تر گیراون و بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی كوردستان، بەتایبەت لە سنووری عێراق بۆ هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد