ئاگرێكی گه‌وره له قوتابخانه‌یه‌كی پارێزگای زیقاری باشووری عێراق كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانێكی زۆری لێ داوه و به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك، ته‌نانه‌ت په‌ڕاوی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابییان سه‌رجه‌میان سووتاون.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئایار بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی سه‌رچاوه‌كه قوتابخانه‌كه له شارۆكه‌ی فهوودی رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه بووه و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، زیاتر گومان بۆ شۆرتی كاره‌با ده‌چێت، به‌ڵام زیانێكی زۆری له قوتابخانه‌كه داوه. هاوكات لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش ده‌كرێت.
لەگەڵ ئەوەی زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی مادیی زۆری هەبووە
سه‌رچاوه‌كه زیاتر گوتوویه‌تی، ئاگره‌كه شه‌وی رابردوو له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندیی "شه‌هید عه‌لی عه‌دنان" له شارۆكه‌ی فهوودی ناسریه بووه كه سه‌نته‌ری زیقاره. به‌رگریی شارستانی توانیویانه ئاگره‌كه كۆنترۆڵ بكه‌ن، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی زیانی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
له‌باره‌ی زیانه‌كانیش سه‌رچاوه‌كه گوتوویه‌تی، ئیداره‌ی قوتابخانه‌كه به‌ته‌واوی و ته‌نانه‌ت ئامێره‌كانیش سووتاون، هاوكات دۆڵابه‌كانی ئه‌رشیڤ و ته‌واوی په‌ڕاوه‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ی قوتابیان به‌هه‌مانشێوه سووتاون، به‌ڵام چونكه كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه به شه‌و بووه، زیانی گیانیی به‌دواوه نه‌بووه.