دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنشینێك ده‌رگای فڕۆكه‌ی لە کاتی فڕین‌دا كرده‌وه، كۆمپانیای "ئاسیانا" گرتنی پێشوه‌خته‌ی كورسیی فریاگوزاری نزیك ده‌رگای فڕۆكه‌ی ڕاگرت.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ی ئایار، كۆمپانیای "
هێڵی ئاسمانی ئاسیانا"ی كۆریای باشوور، گرتنی پێشوه‌خته‌ی هه‌ندێك كورسی له ده‌روازه فریاگوزارییه‌كان له كاتی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ڕاگرت، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رنشینێك ده‌روازه‌یه‌كی فریاگوزاری كرده‌وه له كاتێكدا فڕۆكه‌كه له ئاسماندا بوو.
ڕووداوه‌كه له فڕۆكه‌ی جۆری ئه‌یرباس A321-200 ڕووی داوه كه فڕۆكه‌كه نزیكه‌ی 200 سه‌رنشینی هه‌ڵگرتبوو، كاتێك نزیك بووه‌وه له ڕێڕه‌وی فڕین له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دایگو كه 240 كم له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سیئۆلی پایته‌خته‌وه دووره.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "فرانس پرێس"، هه‌رچه‌نده دوای كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكه فڕۆكه‌كه به سه‌لامه‌تی نیشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانه‌وه به‌شێك له سه‌رنشینه‌كان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌بێ ئه‌وه‌ی برینێكی سه‌خت یان زیانێكیان به‌ركه‌وتبێت.
كۆمپانیاكه به ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگه‌یاندووه، كورسییه‌كانی فریاگوزاری "31A" و "26A" له‌سه‌ر 14 فڕۆكه‌ی "A321-200" بۆ گرتنی پێشوه‌خته له گه‌شته‌كانی "هێڵی ئاسمانی ئاسیانا" به‌رده‌ست نابن و ئه‌وه له ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "وه‌ك ڕێكارێكی سه‌لامه‌تی، ئه‌م ڕێوشوێنه جێبه‌جێ ده‌كرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر كورسییه‌كان ته‌واو پڕبن".
ده‌سه‌ڵاتدارانی شاری دایگو ئه‌و سه‌رنشینه‌یان گرتووه كه هۆكاری ڕووداوه‌كه بووه، به تۆمه‌تی پێشێلكردنی یاساكانی سه‌لامه‌تیی فڕۆكه‌وانی و ئه‌گه‌ر تاوانبار بكرێت به‌و كاره‌ی، ئه‌وا سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
ئه‌و پیاوه ته‌مه‌نی 30 ساڵه و به پۆلیسی دایگوی گوتووه، ویستوویه‌تی به خێرایی له فڕۆكه‌كه دابه‌زێت، چونكه هه‌ستی كردووه ناتوانێ هه‌ناسه بدات، دڵته‌نگ بووه و فشاری ده‌روونیی زۆری له‌سه‌ر بووه، چونكه له كاره‌كه‌ی ده‌ركرابوو.