ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، پڕۆژه‌یاسایه‌كی پێشكه‌شی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی كرد كه به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه، ئێران بۆ ماوه‌ی 50 ساڵ سزا ده‌درێت.
ئاندری یه‌رماك سه‌رۆكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری ئۆكراینا، هۆكاری پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌یاسای سزادانی ئێران بۆ ماوه‌ی نیو سه‌ده‌ی بۆ ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانانه گه‌ڕانده‌وه، كه ئێران بۆ رووسیای دابین كردوون و خه‌ڵكی سڤیلی ئۆكراینای پێ ده‌كاته ئامانج.
به‌گوێره‌ی بی بی سی، دوێنێ یه‌كشه‌م سوپای ئۆكراینا رای گه‌یاند، توانیویه‌تی 52 فڕۆكه له‌و 54 فڕۆكه‌یه‌ی جۆری شاهیدی ئێرانی بخاته خواره‌وه كه رووسیا دژی ئۆكراینا به‌كاری هێناون.
گه‌رمتربوونی هێرشه‌كانی رووسیا به پشتبه‌ستن به درۆنه‌كانی ئێران له كاتێكدایه، چوار رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، به فه‌رمی داوای له ئێران كرد به سیاسه‌ته‌كانی خۆیدا بچێته‌وه.
ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سه‌رۆك كۆماری ئۆكراینا، له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا داوای له ئێران كردبوو نه‌چنه پاڵ به‌شه تاریكه‌كه‌ی مێژوو، به ناردنی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆ رووسیا ده‌ست له‌گه‌ڵ تیرۆر تێكه‌ڵ مه‌كه‌ن.
ئێران په‌ره‌ی زیاتری به هه‌نارده‌كردنی درۆن بۆ رووسیا داوه
له ماوه‌ی رابردوودا ئێران په‌ره‌ی زیاتری به هه‌نارده‌كردنی درۆن بۆ رووسیا داوه، بڕیاره له بیلاڕووسیا بۆ هه‌مان مه‌به‌ست درۆن به‌رهه‌م بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی گواستنه‌وه‌یشی له كۆڵ ببێته‌وه.
زیلینسكی باسی له درۆنه‌كانی ئێران كردبوو و گوتبووی، به‌شێك له‌و درۆنانه زیانیان پێ گه‌یاندوون و بوونه‌ته هۆی وێرانكردنی قوتابخانه و ماڵ و كه‌نیسه و بازاڕه‌كان.
درۆنه‌كانی ئێران ئه‌وه‌نده پێشكه‌وتوو نین، به‌ڵام بۆ رووسیا كه‌م خه‌رجن، چونكه ئۆكراینا بۆ خستنه‌خواره‌وه‌یان ده‌بێ چه‌كی پێشكه‌وتوو به‌كار بێنێت و له‌م كاته‌شدا خه‌رجییه‌كانی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌رئێشه‌یه بۆ ئۆكراینا و ئه‌گه‌ر بیانخاته خواره‌وه، ئه‌وا زیانی مادی به‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر نه‌یانخاته خواره‌وه، ئه‌وا زیان به ئۆكراینا ده‌گه‌یه‌نن.
پێویسته بگوترێ جه‌نگی ئۆكراینا له 24ی شوباتی ساڵی رابردووه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و ئێران یه‌كێك له‌و وڵاتانه بووه كه به ئاشكرا پاڵپشتی له ئۆكراینا كردووه، ته‌نانه‌ت درۆنی پێ فرۆشتووه و ئه‌مه‌ش هێنده‌ی تر ئێرانی له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌راوێز خستووه.