جووتیارێكی پارێزگای دهۆك، ده‌توانێ له به‌رهه‌می په‌تاته پێداویستی نیوه‌ی كوردستان دابین بكات و ده‌ڵێ، ئاره‌زوویه‌تی جووتیارێكی تر هه‌بێ كه به‌یه‌كه‌وه ببنه هۆكاری خۆبژێویی كوردستان له به‌رهه‌می په‌تاته.
نادر حه‌جی عه‌زۆ بۆ "وشه" گوتی، ''من ساڵانه به‌ته‌نیا نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 دۆنم په‌تاته ده‌چێنم كه به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌گاته 40 هه‌زار تۆن، له كاتێكدا هه‌موو كوردستان پێویستی به 85 هه‌زار تۆن په‌تاته هه‌یه و ئه‌گه‌ر جووتیارێكی تری وه‌ك من هه‌بێ، پێكه‌وه هه‌مووی دابین ده‌كه‌ین.''
ئه‌و ئاماژه‌ی دا، ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگای دهۆك یه‌كه‌م بووه، بۆیه‌ش له‌لایه‌ن پارێزگار خه‌ڵات كراوه. ئه‌و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كشتوكاڵی دهۆك و به‌رده‌ڕه‌ش، وه‌ك جووتیاری نموونه ده‌ستنیشان كراوه.
وه‌ك ئه‌و جووتیاره نموونه‌یه خستیه روو، چه‌ند ساڵێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرنگیی زۆر به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌دات، ئه‌مه‌ش وای له‌و كرد زیاتر ڕوو له چاندنی به‌رهه‌می په‌تاته بكات و ساڵ به ساڵ زیاتر په‌ره‌ی پێ بدات.
له چاندنی به‌رهه‌می په‌تاته‌دا یه‌كه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان
جووتیاره‌كه له ده‌شتی ناوكور له به‌رده‌ڕه‌ش، خه‌ریكی كشتوكاڵه كه له چاندنی به‌رهه‌می په‌تاته‌دا یه‌كه‌م ناوچه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
پێویسته بگوترێ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌مهێنانی په‌تاته‌دا، به خۆبژێوی گه‌یشتووه و كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ته‌نیا ئه‌وه بووه نه‌یتوانیوه به‌رهه‌مه‌كه بۆ هه‌ر 12 مانگی ساڵ كۆگه بكات، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی هاورده‌كه رابگیرێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراهیم