ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شكستی هێنا له ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسای بودجه، به‌هۆی زیادكردن و گۆڕانكاری له چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پرۆژه یاساكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه، كه له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه به توندی ڕه‌تكرایه‌وه و به پێچه‌وانه‌ی ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان هه‌ژمار كرا كه له نێوان حكوومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سوودانی و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام دراون، شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه له دیوێكه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی ڕژدیه‌تی حكوومه‌تی سوودانییه به‌رانبه‌ر به ڕێككه‌وتنه‌كان، له دیوێكی تره‌وه‌یش بوونی ناكۆكی و كێشه‌یه له ناوخۆی هاوپه‌یمانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی. چونكه به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی چوارچێوه و هاوپه‌یمانه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی له میدیا خۆیان وه‌ك پاڵه‌وان پێشان بده‌ن ئه‌و جۆره یارییه‌یان ده‌ستپێكردووه. له كاتێكدا سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه و حكوومه‌ت له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه ڕێككه‌وتوون و ئێسته‌یش له هه‌وڵدان كه پرۆژه‌كه وه‌كخۆی لێ بكه‌نه‌وه.
محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕۆژی شه‌موو 27ی ئایار/مایۆ واته ئه‌و مانگه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه دیاریكرد، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌و ناكۆكییه‌ی له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه و خاڵێكی پرۆژه‌كه دروست بوو، دوای ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گۆڕانكارییان تێدا دروست كرد، دانیشتنی په‌رله‌مان ئه‌نجام نه‌درا و ئێسته‌یش دۆخه‌كه یه‌كلایی نه‌كراوه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش وایكردووه دووباره ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی دروست بكاته‌وه و ده‌نگدان و تێپه‌ڕاندنی پرۆژه‌كه دوابخات.
سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی زۆری
سیاسی بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان دوا نه‌خرێ و لایه‌نه ناكۆكه‌كان له‌یه‌كتر نزیك بكرێنه‌وه، تا دانیشتنی ده‌نگدان به پرۆژه‌یاسای بودجه ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان به توندی ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یان ڕه‌ت كرده‌وه و شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقیش كاره‌كانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی هه‌ڵپه‌سارد، تا ژماره‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه به گوێره‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
له نووسراوێكی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هاتووه، كه بۆ پابه‌ندبوون به ڕێوشوێنه یاساییه به‌ركار و ڕاسته‌كان به ئاراسته‌ی ڕێكخستنی كاری لیژنه‌كانی په‌رله‌مان، داوا له لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین، كه ژماره‌ی ئه‌ندامانی بۆ 23 ئه‌ندام كه‌م بكاته‌وه كه ئێسته 24 ئه‌ندامه ئه‌مه‌یش به پشتبه‌ستن به ماده‌ی 73ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی عێراق، تا ئه‌و ڕێوشوێنه یاساییه‌یش جێبه‌جێ نه‌كرێت، كاره‌كانی لیژنه‌كه به هه‌ڵواسراوی ده‌مێنێته‌وه، چونكه ڕێژه‌ی ئه‌ندامانی لیژنه‌كه پێچه‌وانه‌ی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانه. ماوه‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌یش تا ئه‌وكاته به‌رده‌وام ده‌بێت، كه دووباره پێداچوونه‌وه به ڕێكخستنی لیژنه‌كه و ژماره‌ی ئه‌ندامانی هاوتا له‌گه‌ڵ پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان ده‌كرێته‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه مه‌حما خه‌لیل په‌رله‌مانتاری پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گوتی، لیژنه‌ی دارایی به‌و هه‌نگاوه‌یان پرۆژه یاسای بودجه‌یان له ڕێككه‌وتنی سیاسی خاڵی كرده‌وه و ناوه‌رۆكه ڕاسته‌قینه‌كه‌یان نه‌هێشتووه، په‌رله‌مان مافی ڕه‌زامه‌ندی و ڕه‌تكردنه‌وه و گواستنه‌وه‌ی بڕگه و ماده‌كانی پرۆژه یاساكانی هه‌یه، به‌ڵام مافی ئه‌وه‌ی نییه ڕێككه‌وتنه‌كانی حكوومه‌ت كه له نێو پرۆژه یاساكان جێگیر ده‌كرێن، ڕه‌ت بكاته‌وه، چونكه ئه‌مه ده‌ستوه‌ردانه له كاروباری حكوومه‌ت و دروستكردنی ته‌نگژه‌یه‌كی تری سیاسییه له وڵات.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یانه‌وێ ببن به ڕۆژه‌ڤی میدیاكان و وه‌ك پاڵه‌وان خۆیان ده‌ربخه‌ن.
سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی هه‌وڵه‌كانیان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌و ته‌نگژه‌یه بگرن و ڕێ له فره‌وانبوونی بگرن، په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی نه‌سڕ كه یه‌كێكه له قه‌واره‌كانی ناو چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كه ناوی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاندووه، سه‌ركرده‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له ئاستی باڵا هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و فشاری توندیان له‌سه‌ر ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی دروستكردووه، كه بوونه‌ته هۆی دروستكردنی ئه‌و ته‌نگژه‌یه له پێناوی پاشگه‌زبوونه‌وه له‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه له پرۆژه یاسای بودجه دروستیان كردووه، ئامانجی ئه‌و كه‌سانه‌یش ڕوونه كه ئه‌و هه‌نگاوه‌یان گرتووه‌ته به‌ر، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه ده‌یانه‌وێ ببن به ڕۆژه‌ڤی میدیاكان و وه‌ك پاڵه‌وان خۆیان ده‌ربخه‌ن.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كردووه، كه ئه‌وانه خه‌می عێراقیان نییه، بۆیه سوورن له‌سه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه ئه‌نجامیان داوه و ده‌یانه‌وێ وڵات به‌ره‌و ته‌نگژه‌یه‌كی تر ببه‌ن، به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی كه لێكگه‌یشتن و پێشڤه‌چوونی زۆرباش له نێوان هه‌موو قه‌واره‌كان له دوای هاتنه سه‌ر حوكمی حكوومه‌تی سوودانی بوونی هه‌یه و ئارامی سیاسی جێگیره و هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ پێشخستنی زیاتری وڵاته، به‌ڵام ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ كۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م ئه‌و هه‌وڵانه دروست بكه‌ن.
كیفاح مه‌حموود شاره‌زای سیاسی له‌وباره‌وه له تویته‌ر نووسیویه‌تی، زۆر مایه‌ی شه‌رم و عه‌یبه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ڕێككه‌وتنی سه‌ركرده‌كان له‌به‌رده‌م موزایه‌ده‌چی و ئه‌وانه‌ی كه وه‌ك منداڵ ده‌یانه‌وێ ببن به پاڵه‌وان، هه‌وڵی هه‌ره‌سهێنانی ده‌درێت، ئه‌وه‌ی كه سه‌ركرده‌كان له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون، بچووكه‌كان هه‌وڵی تێكدانی ده‌ده‌ن.