قاسم ئه‌عره‌جی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عێراق له تارانه، به‌رپرسانی باڵای ته‌ناهی و سیاسیی ئێران داوایان لێ كردووه، رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ربكات.
ئه‌عره‌جی ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌دیان سكرتێری نوێی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و نوێنه‌ری عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی كۆ بووه‌وه. یه‌كێك له گرنگترین ئه‌و ته‌وه‌رانه‌ی له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس كراوه، پرسی ئه‌و رێككه‌وتنه بووه كه له رووی ته‌ناهییه‌وه ئه‌م دوو وڵاته له‌گه‌ڵ یه‌كتردا واژوویان كردووه.
ئێران ده‌ڵێ، به‌هچ شێوه‌یه‌ك نابێ سنووره‌كانی ئاڵۆز بن و نابێ هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له عێراق بمێنن، پێویسته ده‌ربكرێن.
میدیاكانی سه‌ربه سوپای پاسدارانی ئێران، به بایه‌خه‌وه باسیان له‌و كۆبوونه‌وه‌یه كردووه و قاسم ئه‌عره‌جیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له‌وه كردووه كه ئاسایشی ئێران، ئاسایشی عێراقه و ئاسایشی عێراقیش هی ئێرانه و ئاماژه‌ی داوه، بۆیه به یاوه‌ریی شاندێك چووه‌ته تاران بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه عێراق پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژووی كردووه.
بۆیه به یاوه‌ریی شاندێك چووه‌ته تاران بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنێت كه عێراق پابه‌نده به‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا واژووی كردووه.
پێویسته بگوترێ ئه‌م سه‌ردانه‌ی سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی عێراق بۆ تاران، دوای ئه‌وه دێ كه 20ی ئایار، محه‌مه‌د پاكپوور فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاسدارانی ئێران، هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی له خاكی هه‌رێمی كوردستان كرد.
فه‌رمانده‌ی هێزی وشكایی سوپای پاسدارانی ئێران، باسی هه‌مان رێككه‌وتنی كردبوو و گوتبووی حكوومه‌تی عێراق له رێككه‌وتنه‌كه‌دا، به‌ڵێنی داوه ته‌واوی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان چه‌ك بكات و پاشان له عێراق ده‌ریان بكات، بۆیه چاوه‌ڕوانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه سه‌رجه‌م به‌ڵێنه‌كانی خۆی جێبه‌جێ بكات و ده‌رفه‌تی پێداون و ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌كات، ئه‌وا سوپای پاسداران خۆی ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و درێژه به هێرشه‌كان ده‌دات.
پێویسته بگوترێ له مانگه‌كانی رابردوودا سوپای پاسداران، چه‌ندان جار هێرشی مووشه‌كیی كردووه‌ته سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و زیانی گیانی و مادیی پێ گه‌یاندوون.
هێرشه‌كانی رژێمی ئیسلامی به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه زیاتر په‌ره‌ی سه‌ندووه كه شۆڕشی ژن ژیان ئازادی له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ری هه‌ڵدا و پاشان ته‌واوی ئێرانی گرته‌وه كه تا ئێسته به‌رده‌وامه.
یه‌كه‌م هێرشی مووشه‌كیی ئێران، رۆژی چوارشه‌م 28ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022، نزیكه‌ی 10 رۆژ دوای سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕش و خۆپێشاندانه‌كان ئه‌نجام درا و به به‌رنامه‌یه‌كی چڕ و داڕێژراو، كۆماری ئیسلامیی ئێران به درۆنی بۆمبڕێژكراو و مووشه‌كی دوورهاوێژ، ده‌ستی به بۆردمانی حزبی دیموكرات له كۆیه، پارتی ئازادی كوردستان له پردێ و كۆمه‌ڵه‌كان له زڕگوێز كرد. ئه‌وكات بۆردمانه‌كه چه‌ند سه‌عاتێك به‌رده‌وام بوو، ده‌یان شه‌هید و برینداری لێ كه‌وته‌وه و سه‌تان کەسی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه و ماڵه‌كانیان چۆڵ كرد.
سه‌تان کەسی سڤیل ژیانیان كه‌وته مه‌ترسییه‌وه
مانگ و نیوێك دواتر له رۆژی دووشه‌م 14ی تشرینی دووه‌می 2022، سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی، جارێكی تر بۆردمانی باره‌گاكانی حزبی دیموكرات له كۆیه و كۆمه‌ڵه له زڕگوێزی كرد و ئه‌و هێرشه‌ش ژماره‌یه‌ك زیانی گیانی و مادی به‌دواوه بوو.
ئێران به‌م هێرشانه هه‌وڵی داوه سه‌رنجی وڵاتان له‌سه‌ر رووداوه‌كانی ناوخۆ و قه‌یرانه سیاسییه‌كه‌ی دوور بخاته‌وه و بڵێ له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره، له كاتێكدا خه‌ڵكی ئێران له هه‌شت مانگی رابردوودا به كورد و نه‌ته‌وه‌كانی تر و دانیشتووانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ش، داوای رووخانی رژێمی ئیسلامی‌یان كردووه و ئێرانیش به هه‌موو هێزێك هه‌وڵی سه‌ركوتكردنیانی داوه، سه‌رووی 600 كه‌سی كوشتووه و به هه‌زارانی تری راپێچی گرتووخانه‌كان كردووه.