وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، موژده‌یه‌كی خۆشی بۆ جووتیاران راگه‌یاند و دووپاتی كرده‌وه كه له مه‌ودوا وه‌رگرتنی گه‌نم ئازاد ده‌كرێ بۆ سایلۆكان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئایار، بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسیویه‌تی، بۆ له‌مه‌ودوا وه‌رگرتنی گه‌نم ئازاد ده‌كرێت له سایلۆكان، جووتیاران ده‌توانن گه‌نمه‌كانیان راسته‌وخۆ به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ستی سایلۆكان بكه‌ن، به‌گوێره‌ی ئه‌و پشتیگرییهی له فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بۆیان ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بڕیار درا به كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كانی ناوه‌ڕاست و خوارووی عێراق به‌ڕووی هه‌ناردنی به‌رهه‌می خۆماڵیی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه ساڵانی رابردوو گه‌نمی جووتیاران، هه‌مووی له سایلۆكاندا وه‌رنه‌ده‌گیرا و ئه‌وه‌یشی كه وه‌رده‌گیرا جگه له‌وه‌ی پله‌ی یه‌ك و دووی بۆ داده‌نرا، رێژه‌یه‌كی كه‌می وه‌رده‌گیرا.