سه‌رۆكی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێشتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌نگوین هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری باشی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگوین به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 29ی ئایار، عارف شێروانی سه‌رۆكی هه‌نگه‌وانانی هه‌رێمی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، چه‌ندان جار له‌گه‌ڵ تیمی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانیشتنمان ئه‌نجام داوه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگوینی كوردستان هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان كه تا ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی هه‌نارده ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مساڵ نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری له‌سه‌ر كردووه كه هه‌نگوینه‌كه به‌شێوه‌كی فه‌رمی و به‌ناوی هه‌رێمی كوردستان، هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه بكرێت و كارێكی باشیش كراوه له ده‌ره‌وه بازاڕی بۆ بدۆزرێته‌وه، به‌تایبه‌ت له دوبه‌ی و قه‌ته‌ر و چه‌ند وڵاتێكی تر هه‌نارده بكرێت.
روونیشی كرده‌وه كه به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ هه‌نگه‌وانان خولیان بۆ ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌زایه‌كی باشتریان هه‌بێت له به‌رهه‌مهێنانی هه‌نگوین، به‌ڵام پێشبینیكردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانین هه‌نگوین ئه‌سڵی له هه‌رێمی كوردستان چه‌نده، چونكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كه‌شوهه‌وا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی شه‌كری پێ ده‌درێت، ئه‌وه ده‌توانرێت بزانین به‌رهه‌می چه‌نده.
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه به‌رهه‌ممان باشه و له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش خواستی كه‌مه كه ته‌نیا 8%یه، "خه‌ڵكی ئێمه زۆر خواستی له‌سه‌ر هه‌نگوین نییه، وڵاتان خواستیان له‌سه‌ر زیاتره".
شێروان باسی له‌وه كرد، پارساڵ 700 هه‌زار سندووقی مێشهه‌نگویمان هه‌بوو، ئه‌مساڵ گه‌یشتووه‌ته 800 هه‌زار و 15 تا 16 هه‌زار هه‌نگه‌وانیشمان هه‌یه، بۆیه ساڵ به‌ساڵ رێژه‌كه له زیادبوونه و كۆنفرانسێكیشمان له هه‌ولێر ئه‌نجام دا، كاردانه‌وه‌ی هه‌بوو كه ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر ئاره‌زووی به‌خێوكردنی مێشهه‌نگوینیان هه‌یه.
وشه/ بڵند ئیبراهیم